ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بەم گیراوەیە کۆلیسترۆڵی خراپ دابەزێنە
SNN: 

بەرزی کۆلیسترۆڵی خراپ لەبارە تەندروستییە زیانبەخشەکانە کەتوشی نەخۆشیەکانی دڵ و مولولەکانی  خوێنت دەکات بۆیە پێویستە پارێزگاری لەئاستی کۆلیسترۆڵ و رێژە تەندروستەکەی بکەیت، وێبسایتی Step to Health بەم جۆرە گیراوەیەکی کاریگەری خستۆتەروو.

ئەڤۆکادۆ بخۆ چونکە سەرچاوەیەکی زۆر باشی رەگەزە خۆراکیییەکانە سەرباری ئۆمیگا ٣ کەباشترینە بۆ پاراستنی ھاوسەنگی رێژەی کۆلیسترۆڵ لەخوێندا. 
١-ئەڤۆکادۆ بکە بەلەت و دوو پارچەوە و بیخە ناو نانێک و بیخۆ
٢-ئەڤۆکادۆ لەت بکە و تێکەڵی قاپێکی پڕ مۆزی بکە و کەمێک ھەنگوینی تێ بکە و بیخۆ 

گیراوەی ئاوی لیمۆ و سیر ئامادەبکە: 
ئاوی لیمۆ 
١ سیر
١ کوپ ئاو 
سەرەتا ئاوەکە کەمێک گەرم بکە و ئاوی لیمۆکەی تێ بکە 
پاشان پارچەیەک سیر بخۆ لەسەر گەدەی ناشتا دواتر تێکەڵەکە بخۆرەو 
ئەمەش ھەفتەی ٢ بۆ ٣ جار دووبارە بکەرەوە.

مانگ پێشتر - May 23 2019 2:55PM
3044
بابه‌تی زیاتر