ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
١٢ سودی گرنگی بزانە ...لەشێرپەنجە دەتپارێزێت
SNN: 

شویت لەسەوزە باوەکانە کەلەزۆرێک خۆراکدا بەتایبەت مەحشی وماسی و زەڵاتە و یاپراخدا بەکاردێت بۆ تامخۆشی، چەندین سودی ھەیە بۆ مرۆڤ لەنێویاندا پاراستن لەشێرپەنجە، وێبسایتی Healthheadliner dovemed ئەم سودانەی خستۆتەروو:
١- پرۆتینی تێدایە سەرباری مەگنیسیۆم و ئاسنو کاربۆھیدرات و فسفۆر و پۆتاسیۆم و سۆدیۆم 
٢- کۆلیسترۆڵی خراپ و چەوری سیانی دادەبەزێنێ
٣- دژە ئۆکسانێکی زۆری تێدایە 
٤- ئازاری دووگیان بون و سوری مانگانە کەم دەکاتەوە
٥- ئەگەری توشبونی لەش بەوەرەمی شێرپەنجەیی کەم دەکاتەوە 
٦- شویت ھەرس باش دەکات و چارەسەری گرفتی کۆئەندامی ھەرس دەکات و ھاندەری دەردانی گیراوە زەردەکەی کۆئەندامی ھەرسە
٧- بۆنی ناخۆشی دەم ناھێڵێت بەتایبەت میکرۆبی لێو و ددان کەم دەکاتەوە 
٨- رزگارت دەکات لەغازاتی ناوسک 
٩- ئەگەری دڵەراوکێ و گرفتی شوێنی کار کەم دەکاتەوە 
١٠- دژە بەکتریا و کەڕووە 
١١- کوالێتی خەوتن باش دەکات 
١٢- بۆ تەندروستی ئێسک بەسوودەو بەھێزی دەکات بەھۆی بونی رێژەیەکی زۆری کالیسیۆمەوە.

مانگ پێشتر - May 23 2019 5:09PM
6352
بابه‌تی زیاتر