ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ئەمانە فشاری بەرزی خوێن دادەبەزێنن
SNN: 

فشاری بەرزی خوێن ئاماژەیەکی سەرەکیە بۆ توشبون بەچەندین نەخۆشی سەردەم وەک جەڵتەی دڵ و سەکتەی مێشک، سەرباری چەندین نەخۆشی مەترسیدار. 
بۆ پاراستنی تەندروستیمان باشترە ھەندێ جۆری خۆراکی بخۆین بۆ دابەزاندنی فشاری بەرزی خوێن و خۆ بەدوورگرتن لەجگەرەکێشان. 
سیر و مێخەک: 
رۆژانە پارچەیەک سیری فرێش و ژەمێک مێخەک تا ١٢ ھەفتە بخۆیت بەسوودە بۆ دابەزاندنی فشاری بەرزی خوێن و کۆلیسترۆڵ.
گێزەر: 
ئەمەش رێژەیەکی زۆری پۆتاسیۆمی تێدایە کەکاریگەرە بۆ رێگری لەبەرزی فشاری خوێن، ئاوی گێزەر وادەکات فشاری بەرزی خوێن ئاسایی بێتەوە و لێدانی دڵ رێک دەخات. 
مۆز: 
رێژەیەکی زۆری مەگنیسیۆمی تێدایە کەھاوکارە لەرێگری لەنەخۆشیەکانی دڵ و دڵەراوکێ و ناھێڵێ فشاری خوێن بەرز بێتەوە
کەرەوز: 
رۆژانە ٤ چڵی لێ بخۆیت فشاری خوێنت دادەبەزێنێت، سۆدیۆمیشی تێدایە کەکاریگەری ئەرێنی ھەیە لەسەر تەندروستی لەش.
پەتاتە: 
دەوڵەمەندە بەریشاڵ و پۆتاسیۆم بەکوڵاوی یان برژاوی نەک سورەوکراوی بەسوودە. 
شۆکلاتەی تۆخ: 
دەوڵەمەند بەفلافانۆڵ کەفشاری بەرز دادەبەزێنێت 
سەوزەی گەڵادار: 
ھاندەری چالاکی مولولەکانی خوێن و دابەزاندنی فشار ، بەھۆی بونی خوێی کانزایی و ڤیتامین و فۆلیک ئەسیدەوە، کەھاوکاری ریخۆڵە دەکات بۆ دەرکردنی ژەھر و پاککردنەوەی لەش.

3 هەفتە پێشتر - May 25 2019 11:25AM
2443
بابه‌تی زیاتر