ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
خوران و ھەستیاری پێست ناھێڵێت
SNN: 

ھەستیاری پێست لەنەخۆشیە باوەکانی پێستە کەلەشێوەی پەڵەی سوردا دەردەکەوێت و ھەست بەخوران دەکەیت و ھەندێ جار ٦ ھەفتە بەردەوام دەبێت، وێبسایتی Step to Health ئاشکرایکردوە کەدەکرێ لەرێی سرکەی سێو و رێحانەوە چارەسەری بکرێت.
ریحانە باوترینە و چارەسەرێکی کۆنە بۆ ھەستیاری پێست و ھاندەری شاردنەوەیەتی بۆ ماوەیەکی زۆر و دوبارە پێست شێدار دەکات لەگەڵ تێپەڕبونی کاتدا. 
پێکھاتەکانی: 
٤ کەوچکی گەورە گەڵای رێحانە 
١ کەوچک گەڵای ھاڕاوی رێحانە
١ لیتر ئاو
ھاڕاوی رێحانە بخەرە ئاووەوە و جوان تێکەڵی بکە 
بیخە قاپێک و بیخە سەر ئاگر و کاتێ دەستی بەکوڵان کرد گەڵاکەی تێ بکە 
تێکی وەربدە بۆ دەرھێنانی پێکھاتەکانی و دواتر دایبگرە و با سارد بێتەوە 
ئەم تێکەڵەیە بخەرە نێو ئاوی حەمام و خۆشتنەوە بۆ چارەسەری ھەستیاری پێست.
یان سرکەی سێو بەکاربھێنە: 
ئەمەش ھەر دژە ھیستامینە و ھەستیاری ھێور دەکاتەوە و نیشانەکانی ناھێڵێت، پارچەیەک قوماشی وشک و پاک تەڕ بکە و بیھێنە بەشوێنە توشبوەکەدا و با ١٥ دەقیقە پێوەی بێت.

3 هەفتە پێشتر - May 26 2019 11:08AM
1932
بابه‌تی زیاتر