ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
قتوی خواردنەوە گازییەکان پلاستیکی تێدایە..نھێنی ئاشکرابوو
SNN: 

گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە چەناڵی MEL Science بڵاویکردۆتەوە، بونی رووپۆشێکی پلاستیکی نھێنی لەنێو قتوی ئەلەمنیۆمی خواردنەوە گازییەکاندا ئاشکراکرا. 
دەرکەوت ئەو روپۆشە دەبێتە رێگر لەبەردەم داخورانی گیراوە گازییەکە بەکاریگەری ترشەڵۆک لەگەڵ کانزاکەدا. 
بونی رێژەیەکی زۆری ئەم مادەیە و کارلێکی لەگەڵ قتووەکەدا کەلەئەلەمنیۆم دروست کراوە، دەبێتە ھەرەشەیەک بۆ ئەرکەکانی ئێسک و مێشکی مرۆڤ. 
شارەزایان رایانگەیاندووە ئەو رووپۆشە پلاستیکییە رێژەیەکی زۆر کەمە و بەر لەدووبارە ریسایکلکردنی قتوەکان ئەو مادەیە لەناو دەبرێن.

خواردنەوە گازییەکان دوانۆکسیدی کاربۆنیان تێدایە کەترشەڵۆک زیاد دەکات و ترشی فۆسفۆریکی تێدایە سەرباری ستریک ئەسید. 
ئەگەر ترشەکە یان خواردنەوەکە راستەوخۆ بەر ئەلەمنیۆمەکە بکەوێت ئەوا کارلێک دەکات لەگەڵ کانزاکە و دەبێتە ھۆی داخورانی و بەمەش پێکھاتەیەک دروست دەکات کەبەفۆسفاتی ئەلەمنیۆم ناسراوە سەرباری گازی ھایدرۆجین. 
بونی رێژەیەکی زۆری ئەلەمنیۆم لەلەشدا ژەھراوی دەبێ و توشی گرفت و شێوانی ئێسک و مێشکت دەکات و رووپۆشی پلاستیکی ھەرچەندە ئێستا بەنیگەرانییەوە لێی دەڕوانرێت بەڵام دەتپارێزێ لەھەندێ جۆری نەخۆشی. 

3 هەفتە پێشتر - May 26 2019 11:44AM
2328
بابه‌تی زیاتر