ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
٥ سودی خواردنەوەی گیراوەی تەمەرھیند لەرەمەزاندا
SNN: 

تەمەرھیند لەو جۆرە میوانەیە لەئەمریکای لاتین و ئاسیا و دورگەکانی دەریای کاریبی دەڕوێت و دەکرێ گیراوەیەکی فرێش و بەتامی لێ دروست بکرێت، گیراوەی تەمەرھیند جیادەکرێتەوە بەبونی رێژەیەکی زۆری مادە و رەگەزە خۆراکییەکانی وەک ڤیتامین بی و سی و کارۆتین و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم. 
لەرەمەزاندا زۆر دەخورێت چونکە ووزە دەداتە لەش و بۆ ماوەی بەرۆژووبون گرنگە. 
لەسودەکانی: 
١. شێداری پێویست دەداتە لەش و قەرەبوی ئەو شلەمەنییە دەداتەوە کەلەماوەی بەرۆژووبوندا لەدەستی دەدەیت و دەتپارێزێ لەگرفتی وشکبونەوە و تینوێتی زۆر. 
٢. ڤیتامین و کانزای پێویست بۆ لەش دابین دەکات کەپێویستییەتی و ھەندێ گرفتی تایبەت بەقژ و پێست ناھێڵێت
٣. تەمەرھیند حاڵەتەکانی تەمەڵی ناھێڵێ و لەش چالاک دەکات بەتایبەت دوای بەربانگ 
٤. تەمەرھیند ھەستکردن بەسەرئێشە ناھێڵێت کەدوای بەربانگ توشی رۆژوەوان دەبێت
٥. تەمەرھیند رێگرە لەکەڵەکەبوونی غازاتی نێو گەدە و بۆنی ناخۆشی دەم ناھێڵێت

3 هەفتە پێشتر - May 26 2019 8:11PM
1195
بابه‌تی زیاتر