ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
کەتوشی ئەنفلۆنزا بویت ئەمانە بخۆ
SNN: 

ھەندێ کەس لەم ماوەیەدا توشی ئەنفلۆنزا دەبن لەدەرەنجامی ناسەقامگیری کەشوھەواوە و ئەمەش ھەندێ نیشانەی وەک کۆکە و ئاو بەلوتدا ھاتن و ھەستکردن بەماندوێتی لەدوایە، وێبسایتی Healthengine لیستی ھەندێ جۆری خۆراکی ئاشکراکردوە کەئەنفلۆنزا دەپەڕێنێت.
١. خۆت بەدووربگرە لەو گیراوانەی کافایینیان تێدایە وەک قاوە و گیراوە وزەبەخشەکان و چا 
٢. باشترە سستمێکی خۆراکی تەندروست بگیرێتە بەر کەرەگەزی پێویست بداتە لەش و دژی پەتا بێت وەک میوە و سەوزە و ماست و ماسی سەلمۆن و تونە و تۆوی کەتان و گوێز و زەیتی زەیتون 
٣. خۆراکە دەوڵەمەندەکان بەڤیتامنی سی بخۆ وەک پرتەقاڵ و سندی و شلیک و بیبەر و ئەناناس و برۆکلی 
٤. باشترە خۆراکە دەوڵەمەندەکان بەڤیتامین H بخورێت وەک سپێناخ و گۆشت و بادەم و تۆوی گوڵەبەرۆژە و برۆکلی و شلیک و قەل و نیسک 
٥. باشترە شلەمەنی بخورێتەوە بۆ قەرەبووی ئەوەی بەئارەقە و تا لەدەستت چووە
٦. باشترە ھەندێ گیراوەی وەک زەنجەبیل و چای گیا و چای لیمۆ بەشیر و بەرھەمی ماست بخورێت.

3 هەفتە پێشتر - May 26 2019 8:29PM
1540
بابه‌تی زیاتر