ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بەخێوکردنی سەگ و پشیلە توشی قۆڵۆنت دەکات
SNN: 

توێژینەوەیەکی زانستی نوێ بونی پەیوەندیی نێوان بەخێوکردنی ئاژەڵی ماڵی وەک سەگ و پشیلە  و ماسی مرۆڤ توشبوون بەگرفتی قۆڵۆن ئاشکرا دەکات.
توێژینەوەکەی زانکۆی ویلایەتی تینیسی لەئەمریکا دەریخستوە ئەو کەسانەی ئاژەڵی ماڵی بەخێو دەکەن زیاتر توشی گرفتی قۆڵۆن دەبن بەرێژەی ١.٢٦ % بەبەراورد بەکەسانی تر. 
بەپێی توێژینەوەکە ژیان لەگەڵ ئاژەڵە ماڵییەکان وادەکات ببێتە ھۆی لەناوبردنی مایکرۆبیۆمی مرۆڤ و ئەمەش بریتییە لەو میکرۆبانەی کەلەگەڵ مرۆڤدا دەژی و بەسوودە بۆی و لەناو دەم و ریخۆڵەدا ھەیە ئەمەش توشی گرفتی قۆڵۆنی دەکات. 
توێژەران دەڵێن بونی ئاژەڵی ناوماڵ مەترسی مرۆڤ بۆ بەرکەوتنی پاشماوەی ئاژەڵان و مووەکەی و ئەو مێشو مەگەزانە زیاتر دەکات کەلەنێو فەرووی سەگ و پشیلەدایە.
ئەمانە دەبنە ھۆی لەکارخستنی کاری مایکرۆبیۆم و دەرکەوتنی نیشانەکانی قۆڵۆن لەسەر مرۆڤ. 
قۆڵۆنی دەماری بارێکی تەندروستی باو و درێژخایەنە توشی ریخۆڵە ءئەستورە دەبێت و دەبێتە ھۆی ئاوسانی سک و گۆڕینی شێوازی جوڵەی ناوبۆشی گەدە و کاریگەری لەسەر مرۆڤ دەبێ لەھەر تەمەنێکدا بێت.

3 هەفتە پێشتر - May 26 2019 8:40PM
1211
بابه‌تی زیاتر