کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
دوای ٢ ساڵی نابێ منداڵ بەرۆژ بخەوێت
SNN: 

کاتێ باس لەخەوتنی منداڵ دەکەین ھەندێ بابەت دێت بەگوێی دایکاندا لەرووی پێویستی زوو خەواندنی منداڵەوە، ئێستا توێژینەوەیەکی بریتانی زانیارییەکی نوێی لەبارەی خەوتنی منداڵەوە لەدوای تەمەنی دوساڵی خستۆتەروو بەتایبەت لەرۆژدا.
توێژینەوە بریتانییەکە ئاماژە بەوە دەکات ئەو منداڵانەی لەرۆژدا دەخەون و تەمەنیان سەروو دو ساڵییە لەکاتەکانی تری رۆژدا باش ناخەون و بەو جۆرە سەعاتەکانی خەوتنی کەم دەکات. 
توێژینەوەکە ئاماژەی بەو گرنگییەش کردوە کەخەوتن لەرۆژدا ھەیەتی بۆ ھاندانی مێشکی منداڵ و ژیری و پاراستنی زانیارییەکان بەشێوەیەکی باشتر و چالاکتر، بەڵام خەوتن دوای دووساڵی لەرۆژدا، دەبێتە ھۆی ئەوەی منداڵەکە لەشەو یان کاتەکانی تری رۆژدا نەتوانێ وەک پێویست بخەوێت بۆیە ئەمەش کاریگەری لەسەر باری جەستەیی و مێشکی منداڵەکە دەبێت، بۆیە رێنمایی بەدایکان و باوکان دەدرێت کەھێندەی دەتوانرێت منداڵ بەدووربگیرێت لەخەوتنی لەرۆژدا.

3 هەفتە پێشتر - May 26 2019 8:49PM
2132
بابه‌تی زیاتر