ترافیک
پشتێنێکی سەلامەتی نەیبەستیت ئۆتۆمبیلەکە ئیش ناکات
SNN: 

کۆمپانیای شیفرۆلێت سستمێکی نوێی بۆ ئۆتۆمبیلەکانی بەردەست کردوە کەرێگرە لەجوڵەی ئۆتۆمبیلەکە ئەگەر پشتێنەکە نەبەستیت ئەوا ئۆتۆمبیلەکە ناڕوات. 
بڕیارە سسستمە نوێیەکە لەمۆدیلی تراڤێرس و مالیبۆ و کۆلۆراد ٢٠٢٠ بەردەست بێت لەسەرەتای ئەم ھاوینەدا. 
کاتێ ئەم سستمە چالاک دەکرێت بۆ ٢٠ چرکە ناھێڵێ ئۆتۆمبیلەکە کاربکات ئەگەر پشتێنی سەلامەتی نەبەستیت و بەفەرمانی دەنگی ئاگادارت دەکاتەوە. 

جێی باسە پێشتر لە ٢٠١٥ دا شیفرۆلێت سستمێکی بەم جۆرەی بۆ گەنجان بەردەست کرد بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکان ئەمەش رێگری کردن بوو لەکارپێکردنی رادیۆ تا پشتێنی سەلامەتی نەبەستیت بەناچاری. 

مانگ پێشتر - May 27 2019 11:25AM
815
بابه‌تی زیاتر