هونه‌ر
فیلمێکی عێراقی خەڵاتی لەندەن بەدەست دەھێنێت
SNN: 

فیلمی "چیرۆکی کۆچبەران" Stories of Passers Throughی دەرھێنەری عێراقی "قوتەیبە جەنابی" خەڵاتی باشترین فیلمی ئەزمونی بەدەستھێنا لەمیانی ئاھەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی نێودەوڵەتی لەندەن بۆ فیلمی سینەمایی.
فیلمەکە بە ٣٠ ساڵ تۆمارکراوە و باس لەچیرۆکی کۆچبەران و نەھامەتییەکانیان دەکات بۆ جێھێشتنی نیشتمانی خۆیان بەھۆی کێشمەکێش و شەر و سەرکوتکردنی سیاسییەوە. 
قوتەیبە جەنابی بەرۆیتەرزی راگەیاندووە زۆر خۆشحاڵم بەو خەڵاتە کەپەیوەندیدارە بەناوی لەندەنەوە ئەو شارەی رۆشنبیری و زمانی جیاوازی لەخۆگرتووە. 

مانگ پێشتر - May 27 2019 11:42AM
16430
بابه‌تی زیاتر