هونه‌ر
بیۆنسێ لەفیلمی شێرەکەدا دەرکەوت
SNN: 

کۆمپانیای دیزنی دیمەنێکی نوێی فیلمی The Lion King ی ئاشکراکرد کەبڕیارە رۆژی ١٩ی یولیوی ئایندە لەھۆڵەکانی سینەمادا نمایش بکرێن. 
لەو گرتە ڤیدیۆییەدا کەکۆمپانیا بەرھەمھێنەکە نمایشی کرد، خانمە گۆرانی بێژی جیھانی "بیۆنسێ" رۆڵی دەنگی "نالا" دەبینێت لەرووداوەکانی فیلمەکەدا سەرباری چەند دیمەنێکی "سیمبا" تێیدا دەردەکەوێت.
فیلمەکە دوای ٢٤ ساڵ بەرھەم دەھێنرێتەوە لەسەر شێوەی Live Action کەئەنیمەیشن دەگۆڕێت بەدیمەنی راستەقینەتر، فیلمەکە ھاوشێوەی چیرۆکی فیلمەکەی ١٩٩٤ە. 

2 هەفتە پێشتر - Jun 5 2019 11:47AM
7190
بابه‌تی زیاتر