لەکوردستانەوە
بەردە نوسراوەکانی پادشایەکی ساسانییەکان نمایش دەکرێت
SNN: ھەورامان ھاشم

مۆزەخانەی سلێمانی گەلەرییەکی تایبەت بۆ بەردە نوسراوەکانی پادشایەکی ساسانییەکانی دەکاتەوەو بەرێوەبەری مۆزەخانەکەش زانیاری زیاتر لەبارەیەوە ئاشکرادەکات و گرنگی نمایشکردنی بەردەکانیش دەخاتەڕوو.

gellerytitle

ھاشم حەمەعەبدوڵڵا بەرێوەبەری مۆزەخانەی سلێمانی، بە SNNی راگەیاند: لە دوای پشکنینی زانستی و پاککردنەوەی تەواوی بەردەکان توانیمان لە مۆزەخانەی سلێمانی گەلەرییەک بۆ بەردە نوسراوەکانی پەیکوڵی بکەینەوە.

gellerytitle

وتیشی: بەردەکان مۆنیمێرتی یادەوەری پاشای نەرسە کە پاشای ساسانییەکانەو لە ساڵی ٢٩٣ تاوەکو ٣٠٢ زاینی حکومڕانی کردووەو لەکاتی سەردانی بۆ ناوچەکە بڕیاریداوە ئەو مۆنۆمێرتە دروست بکات و

gellerytitle

یادەوەرییەکانی بنوسێتەوە، کە بەدرێژترین دەقی شاھانەی ساسانییەکان دادەنرێت لە جیھاندا.

gellerytitle

ئاشکراشیکرد، شوێنی مۆنۆمێترتی پەیکوڵی ١٠٠ کلیۆمەتر لە باشوری سلێمانییە لە نزیک ناحیەی دەربەندیخان و کە شوێنی بەردە نوسراوەکانە.

gellerytitle

راشیگەیاند: لە گەلەریەکەشدا ١١٣ بەردی نوسراو نمایشکراوە، بەڵام بەپێی پێشبییەکان ١٥٠ بەرد بووەو ئەوانیتر لەناوچوون و کردنەوەی ئەم گەلەرییە زۆر گرنگەو دەتوانین لەم رێگایەوە مێژووی خۆمان بنوسینەوەو توێژینەوەی زانستی بۆ بکەین.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

2 هەفتە پێشتر - Jun 10 2019 8:34PM
445
بابه‌تی زیاتر
دیاردەی لەشفرۆشی و ماددەی ھۆشبەر لەشێوەی دەیان چیرۆکدا ...
خاوەن پێداویستیەکی تایبەت چەندین خولی جیاواز دەکاتەوە...
داستان و سەروەرییەکانی ساراڵی گڵباخی نمایشکرا ...
مەترسی بۆ کێڵگەکانی شوتی دروست دەبێت...
خوێندکارێکی یەکەمی سلێمانی نھێنی سەرکەوتنی دەخاتەڕوو...
بۆ چارەسەری بالۆکە و گۆشتی زیادە ئەم کارە بکە...
ڕێز لەمامۆستایانی پێشەنگ و بەئەزموون گیرا...
پەیکەری نەجمەدین مەلا بەخشرا بەچەند کەسایەتیەک ...
٤ ھونەرمەند کۆنسێرتێکی خێرخوازی سازدەکەن...
گوگڵ کوردی بۆ وێنەو کامێرا و ڕێنوس دادەنێت ...
مەریوان سەفادین و کەمال محەمەد لەکارێکی نوێدا دەردەکەون...
جۆرە گەنمێکی نوێ تایبەت لەھەڵەبجە بەرھەم دەھێنرێت ...
چێژی خوێندنەوە چیە...مرۆڤ چ سودێکی لێ دەبینێت...
وەرزی ھاتنە دەرەوەی مارە...لەگەشتەکاندا ئاگاداربن...
مۆدێلەکانی میدیا بڵاوکرانەوە...
بەوێنە:پیشانگەی کارەدەستیەکانی خانمانی ئاوارە کرایەوە ...
بەم جۆرە ھاوین بەبێ گرفت بەڕێ بکە...
گاوداری و شیردۆشی بەشێوازێکی پێشکەوتو لەھەڵەبجە کرایەوە...