ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
زیانی قوتدانی بنێشت بزانە...لاستیکی تۆپی تێدایە
SNN: 

توێژینەوە زانستییە نوێیەکان دەریانخستوە کەبنێشت لەو مادە لاستیکە دروست دەکرێت کەتۆپی باسکەی لێ دروست دەبێت و ئەگەر قوتی بدەیت توشی ئازار و گرفتی ھەرس و ماندووکردنی گەدە دەکات. 
رۆژنامەی "دەیلی مەیڵ" بڵاویکردۆتەوە کاتێ بنێشتێک قوت دەدەین لەنێو لەشماندا بەسێ ھەنگاودا تێپەڕ دەبێت. 
١. جوینی لەگەڵ دەردراوەکانی ھەرسدا 
٢. دەردانی ئەنزیم و ھاندەرانی بایۆلۆجی کەکارلێکە کیمیاییەکان خێرا دەکات و ئەمەش لەنێو لیکدا ھەیە و سەرباری دەردراوەکانی نێو گەدە و ریخۆڵە .
٣. ھەرسکردن
توێژەران دەڵن لەش ئەنزیمێکی نیە کەپۆلیمەر و لاستیک ھەرس بکات سەرباری ئەوەی ترشی گەدە بەھێزوە بەڵام ناتوانێ ئەو مادەیەی نێو بنێشت شی بکاتەوە. 
توێژینەوەکان دەڵێن قوتدانی بنێشت شتێکی خراپە بەتایبەت بۆ منداڵان چونکە گەدە ماندوو دەکات و کاریگەری دەبێ لەسەر جوڵەی سروشتی کۆئەندامی ھەرس. 

2 هەفتە پێشتر - Jun 11 2019 10:26AM
2170
بابه‌تی زیاتر