ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بۆ توشبوانی شەکرە لەھاویندا بەم جۆرە ئەنسۆلین بپارێزە
SNN: 

گۆڤاری "دیابیتس راتگیبر"ی ئەڵمانی رێنمایی دەدات بەتوشبوانی شەکرە بەپاراستن و ھەڵگرتنی ئەنسۆلین لەنێو سەلاجەدا کاتێ لەوەرزی ھاویندا بووین، بەوپێیەی بەرزبونەوەی پلەی گەرما بۆ سەروو ٢٥ی سەدی کاریگەری نەرێنی ھەیە لەسەر کاریگەریی ئەنسۆلینەکە. 
گۆڤارە تایبەتمەندەکە بەتوشبوانی شەکرە بڵاویکردۆتەوە کەپێویستە ئەنسۆلین لەپلەی سەدی ٢ و ٨ی سەدیدا بپارێزرێت و بەر لەلێدانی بەنیو سەعات، پێویستە لەسەلاجە دەربھێنرێت، چونکە ئەگەر بەساردی دەرزییەکە لێ بدەیت ئازاری زۆرت توش دەکات. 
بەشێوەیەکی گشتی پێویستە دەرمان و چارەسەرەکان لەنێو سەلاجەدا بپارێزرێت و شوێنی سەوزەکان گونجاوە بۆ ئەو بابەتە، بەوپێیەی دەرمانەکان دەپارێزێ و نایبەستێت.

2 هەفتە پێشتر - Jun 11 2019 8:26PM
1683
بابه‌تی زیاتر