ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
سودی زەنجەبیل بۆ قژی سپی ئاشکرابوو
SNN: 

زەنجەبیل لەو رووەکانەیە کەلەناوچە گەرمەکاندا دەڕوێت و جیادەکرێتەوە بەبۆنە خۆشەکەی و تامە تیژەکەی و رەنگی مەیلەو زەردی لەگەڵ گوڵە ئەرخەوانییەکانی، چەندین سودی ھەیە، دەکرێ رەگەکەشی بەکاربھێنیت. 
ناکرێ زەنجەبیل بەکاربھێنیت تا گەڵاکانی وشکنەبێت و تێک نەچێت. 
زەنجەبیل باشترینە بۆ چارەسەری گرفتەکانی قژ و لەنێویاندا قژی سپی. 
زەنجەبیل چەندین ڤیتامین و کانزای تێدایە کەخانەکانی پێست چالاک دەکات و سەرلەنوێ بۆیەی میلانین دەردەدات و رەنگی قژ دەگۆڕێت لەگرنگترینی ئەو کانزایانە ئاسن و یۆد و ترشی ئەمینییە.
دەکرێ تێکەڵەی بەکاربھێنرێت بۆ چارەسەری قژی سپی. 
کەمێک زەنجەبیلی ھاڕراو تێکەڵی ٢ کەوچک ھەنگوین بکە و تا تێکەڵەیەکی ھاوسەنگ دروست دەبێت .
پاشان شوێنی توشبو پێی چەور بکە و با نیو سەعات پێوەی بێت دواتر جوان قژ بشۆ بەئاوی شلەتێن. 
زەنجەبیلەکە تێکەڵی کەمێک شیر بکە و قژتی پێ چەور بکە و بیپروێنە تا چەند دەقیقەیەک و با چارەکێک پێوەی بێت پاشان بەئاو بیشۆ و ئەمەش رۆژانە تا ١٠ رۆژ دووبارە بکەرەوە.

هەفتە پێشتر - Jun 12 2019 11:48AM
4661
بابه‌تی زیاتر