ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
لەجیاتی گۆشتی سور پارچەیەک ماسی بخۆی چی روودەدات
SNN: 

تویژینەوەیەکی ئەمریکی دەریخستوە ئەگەر لەجیاتی گۆشتی سور پارچەیەک ماسی بخۆیت یان مریشک چەندین ساڵ زیاتر دەبێ بۆ تەمەنت و زیاتر دەژیت.
بەپێی زانیارییەکانی دەیلی مەیل، توێژەران دەڵێن گۆرینی پارچەیەک گۆشتی سور لەرۆژدا بەپارچەیەک مەعکەرۆنی بەگۆشت یان ماسی، مەترسی مردن بۆ ھەشت ساڵی ئایندە کەم دەکاتەوە بەرێژەی ١٧%. 
یان لەجیاتی ئەوە پارچەیەک مریشکی بێ چەوری یان سەوزە بخۆیت بەدوور دەبیت لەمەترسی مردنی پێشوەخت بەرێَژەی ١٠% و ھێلکە بەرێژەی ٨% و چەوری بەرێژەی ١٢%لەئەگەری مردن.
بەپێی ئەو توێژینەوەیەی لەسەر ھەشتا ھەزار کەس کراوە لەماوەی ھەشت ساڵ دا، دەریخستووە ئەگەر رۆژانە نیو پارچە گۆشت بخۆیت ئەوا مردنت بەرێژەی ١٠% کەمتر دەبێت. 
جێی باسە سەرباری ئەو سودانەی باس دەکرێت، توێژینەوەی پێشووتر دەریخستوە کەخواردنی گۆشتی سور پەیوەندیدارە بەتوشبون بەنەخۆشی شەکرە لەجۆری ٢ و نەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجەی ریخۆڵەکان.

2 مانگ پێشتر - Jun 14 2019 3:21PM
1601
بابه‌تی زیاتر