ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
سیر کەڕووی ناوپەنجەی قاچ ناھێڵێت
SNN: 

کەڕووی نێو پەنجەی قاچ لەو گرفتانەیە کەتوشی قاچ دەبێتەوە ھەندێ جار لەنێوانی پەنجەکان یان نینۆک و چەندین چارەسەری ھەیە وەک دەرمان، لێرەدا وێبسایتی Medical News Today پێکھاتەیەکی خستۆتەروو بۆ بەکارھێنانی سۆدە و سیر بۆ چارەسەر. 
١. سۆدەی نان یان بیکاربۆنات: ئەمەش شێی نێوان نینۆک و پەنجەی قاچ وەردەگرێت و توێژینەوەکانیش سەلماندوویانە کەبیکاربۆنات بەسوودە بۆ رێگری لەگەشەی کەڕو لەنێو پەنجەکاندا بەرێژەی ٧٩%. 
دەتوانیت سۆدەی نان بخەیتە نێو گۆرەوی یان پێڵاوەکانتەوە بۆ مژینی شێیەکەی، یان ھەویری سۆدەی نان و ئاو راستەوخۆ بدەیت لەنینۆکە توشبوەکە و با ١٠ دەقیقە پێوەی بمێنێتەوە بەر لەشتنی. ئەمەش رۆژانە چەند جارێک دووبارە بکەرەوە تا نامێنێت.
٢. سیر بەکاربھێنە: یارمەتیدەرە لەچارەسەری کەڕووی نینۆکی قاچ، توێژینەوەیەکیش سەلماندوویەتی کەگیراوەی سیر تایبەتمەندیی دژە کەڕووی ھەیە کەلەنێوانی پەنجەی قاچدا دروست دەبێت. پارچە سیر بھاڕە و بیخەرە نێو قاچەکانت بۆ ماوەی ٣٠ دەقیقە. 

مانگ پێشتر - Jun 14 2019 3:32PM
1902
بابه‌تی زیاتر