ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
٧ زیانی زۆر خواردنی لەفە
SNN: 

سەرباری زۆربونی خواست لەسەر خواردنی لەفە و ژەمە خێراکان لەسەر تەندروستی مرۆڤ بەڵام زیانی زۆری ھەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ. 
وێبسایتی "فایس" لیستێکی بەو ھەڕەشانە خستۆتەروو کەژەمە خێراکان لەسەر مرۆڤ دروستی دەکەن: 
١. کەم بونەوەی ئەرکەکانی ژیری : لەوبارەیەوە ماریسا مۆر شارەزای خۆراکی لەشاری ئەتلانتای ئەمریکاوە رایگەیاندوە دەرکەوتوە کەچەوری تێر کاریگەری نەرێنی ھەیە لەسەر ئەرکی مێشک و ژیری. 
٢. زیادبونی مەترسی دڵەراوکێ ئەمەش توێژەرانی زانکۆی گلاسکۆ لەسکۆتلەند سەلماندوویانە کەژەمە خێراکان کاریگەری دەبێ لەسەر دەرکەوتنی نیشانەکانی دڵەراوکێ و خەمۆکی. 
٣. مەترسیەکانی توشبون بەقەڵەویی: کەتوێژەرانی ئەمریکا دەریانخستوە کەژەمەخێراکان دیارترین ھاندەری قەڵەویین و دەبێتە ھۆی زیادبونی کێش و بەرزی فشاری خوێن
٤. ھەست نەکردن بەتێربوون  سەرباری بونی کالۆری زۆر تێیدا
٥. شێرپەنجە: توێژینەوەیەکی بریتانی پەیوەندیی شێرپەنجە و خۆراکە سورەوکراوەکانی خستۆتەروو بەھۆی بەرزی گەرمی ئەو زەیتە یان برژاندنی لەسەر ھەڵووز.
٦. نەخۆشیەکانی دڵ: بەھۆی بونی چەورییەوە دەبینیت دەبێتە ھۆی بەرزی کۆلیسترۆڵ لەخوێنداو زیادبونی مەترسی توشبون بەنەخۆشیەکانی دڵ و مولولەکانی خوێن. 
٧. توشبون بەقەبزی: ریشاڵی خۆراکی رۆڵی گرنگی ھەیە لەپاراستن لەقەبزی بەڵام زۆربەی ژەمە خۆراکییەکان سەوزە و دانەوێڵەیان تێدا نیە بۆیە کەسەکە توشی قەبزی دەبێت.

مانگ پێشتر - Jun 14 2019 4:13PM
1616
بابه‌تی زیاتر