ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ئەمانە توشی شێرپەنجەت دەکەن
SNN: 

شارەزایانی دەستەی ئەمریکی بۆ شێرپەنجە پەیوەندیی نێوان چەند نەریتێکی خۆراکی و ئاماری توشبون بەشێرپەنجەیان دیاری کردوە . 
شارەزایان دەڵێن ئەمانە توشی شێرپەنجەت دەکەن: 
١. خواردن و خواردنەوەی زۆر گەرم مەترسی توشبون بەشێرپەنجەی سورێنچک و روپۆشی دەم دروست دەکات ئەگەر چا و خواردنێک بخۆیت کەلە ٦٠ پلەی سەدی زیاتر بێت. 
٢. قاوەی بەیانیان: لەکاتی ئامادەکردنیدا مادەی شێرپەنجەیی دروست دەبێ و کەڵەکە دەبێ لەلەشدا و ئەگەر رۆژانە دوو کوپ زیاتر قاوە بخۆیتەوە ئەگەری توشبون بەشێرپەنجەی سییەکان بەرێژەی ٤١% زیاد دەکات ئەگەر جگەرەکێشیش نەبیت. 
٣. رۆژانە خواردنی گۆشت بەتایبەت گۆشتی لەقتونراو وئامادەکراو مەترسی مردنی پێشوەخت بەرێژەی ٤٣% زیاد دەکات ئەمەش ئەگەری توشبون بە چوار جۆری شێرپەنجە زیاد دەکات کەتوشی کۆئەندامی ھەرس دەبێت. 
٤. چالاکی شەوانە: کەم خەوی و مانەوە تا درەنگانێکی شەو دەبێتە ھۆی دەردانی ھۆرمۆنی میلاتۆنین کەبەرپرسە لەشێوازی سروشتی رۆژانەی لەشی مرۆڤ، کەمی ئەم ھۆرمۆنە دەبێتە ھۆی زیاتر بونی دەرکەوتنی وەرەمە شێرپەنجەییەکان و کەمبونیشی توشی مەترسی زیادبونی توشبون بەشێرپەنجەی مەمکت دەکات.

مانگ پێشتر - Jun 14 2019 5:01PM
3995
بابه‌تی زیاتر