ترافیک
جاگوار مۆدیلێکی نوێ ئاشکرا دەکات
SNN: 

کۆمپانیای جاگوار بۆ پیشەسازی ئۆتۆمبیل، پرۆژەی ئۆتۆمبیلێکی وەرزشی ئاشکراکرد بۆ رکابەریکردنی لەبازاری ئۆتۆمبیلە وەرزشییەکاندا کەپێشبینی دەکرێت لەکۆتایی ئەمساڵدا بکەوێتە بازارەکانی جیھانەوە. 
ئۆتۆمبیلە نوێیەکە بە XE SV Project ٨ Touring ناسراو و پەیکەرێکی جوان و عەتەرێکی پان و گەورەی ھەیە و کوشنی چەرم و جێی ٤ کەسی تێدا دەبێتەوە کەدەکرێ بگۆڕێ بەکوشنی وەرزشی و ستونی کانزایی تایبەت بۆ کەمکردنەوەی کێشی ئۆتۆمبیلەکە و پاراستنی سەرنشینەکانی. 
ئۆتۆمبیلەکە مەکینەیەکی تۆربینی ٨ پستۆن و گوڕی ٦٠٠ ئەسپی ھەیە بۆ زیادکردنی خێراییەکەی لەسفرەوە بۆ ١٠٠ کیلۆمەتر سەعات لەماوەی ٣.٥ چرکە و گەیشتن بەوپەڕی خێرایی ٣٢٠ کیلۆمەتر بۆ سەعات. 

gellerytitle

gellerytitle

مانگ پێشتر - Jun 14 2019 5:24PM
732
بابه‌تی زیاتر