ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
نەخۆشی دەردە ئایفۆن بڵاودەبێتەوە
SNN: 

پزیشکان ھۆشداری دەدەن لەئالودەبونمان بەبەکارھێنانی مۆبایلە زیرەکەکانەوە کەرەنگە ببێتە ھۆی پەتایەکی نوێ کەبە "دەستی ئایفۆن" ناسراوە. 
راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن ژمارەی ئەو نەخۆشانە لەزیادبوندان کەتوشی ھەوکردنی "بەستەری ئایفۆن" دەبن بەجۆرێک گۆڕینی شێوازی نوسین لەسەر شاشەکان بەبەکارھێنانی تەچ لەجیاتی قەڵەم توشی ھەوکردن و پوکانەوەی پەنجەمۆری دەستیان دەکات کەبەشێوەیەکی ئاسایی بەکارنایەت. 
لەوبارەیەوە پرۆفیسۆر "راکیل کانتیرۆ" کەچارەسەرکارێکی سروشتییە بەرۆژنامەی دەیلی مەیلی راگەیاندووە بەھۆی زۆر بەکارھێنانی مۆبایلەوە نەخۆشی پوکانەوەی پەنجەمۆر و پەنجەکان سەریھەڵداوە.
توێژەرانی زانکۆی "ملقە"ی ئیسپانی ھۆشداری لەو نەریتەمان دەدەن کەدەیگرینە بەر بۆ نوسینی کورتەنامە و ئیمەیڵ و دابەزاندنی ئەپڵیکەیشنەکان کەدەبێتە ھۆی ھەوکردنی جومگەکان. 
بەھۆی زۆر بەکارھێنانی مۆبایلەوە بەکارھێنەران توشی ھەوکردنی رووپۆشی جومگەکان دەبن و ئەمەش کاتێ روودەدات کەشانەکانی جومگەکان توشی ھەوکردن دەبن. 

مانگ پێشتر - Jun 15 2019 12:02PM
1515
بابه‌تی زیاتر