زانست
زانست
بەم جۆرە باتری ئایفۆن زیاتر بەرگەدەگرێت
SNN: 

شارەزایانی تەکنەلۆژیا ئاماژەیان بەتایبەتمەندییەکی نوێکردوە کەلەسستمی iOS دا دەردەکەوێت و تەمەنی باتری مۆبایلی ئایفۆن زیاتر دەکات. 
ئەم تایبەتمەندییە بە Optimized Battery Charging ناسراوە لەکۆپی  iOS ١٣ دا کەبڕیارە پایزیی ئایندە بخرێتە کار و بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی خێرایی سەرفبونی باتریی و درێژکردنەوەی توانای بەرگەگرتنی. 
کاتێ ئەم تایبەتمەندییە لە Setting چالاک دەکەیت لەبەشی Battery Health مۆبایلەکە ٨٠%ی باترییەکە بارگاوی دەکاتەوە بەدرێژایی شەو و ٢٠%ی تریش کەماوە بەیەک سەعات پڕی دەکاتەوە، ئەمەش وادەکات مۆبایلەکە زوو باترییەکەی پڕ نەبێ و گرفت دروست نەکات و ئەگەری تێکچونی باترییەکە کەم دەکاتەوە. 
بڕیارە ئەم سستمە نوێیەی iOS ١٣  بۆ مۆبایلەکانی ئەپڵ بەردەست بێت لەئایفۆن SE و ٧ و ٧ پڵەس و ٨ و ٨ پڵەس و ٦S و ئایپۆدی نوێ.

مانگ پێشتر - Jun 15 2019 12:44PM
12779
بابه‌تی زیاتر