زانست
زانست
سۆنی مۆبایلی ٦ کامێرا بەرھەم دەھێنێت
SNN: 

وێبسایتە تایبەتەکان بەھەواڵی تەکنەلۆژیا چەندین زانیارییان بڵاوکردەوە کەتێیدا باس لەوە دەکات کۆمپانیای سۆنی سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ بەرھەمھێنانی مۆبایلێک کەتوانای وێنەگرتنی زۆر بەرز بێت و رکابەری مۆبایلەکانی سامسۆنگ و ھواوی بکات. 
مۆبایلە نوێیەکە لەجۆری Xperia دەبێت و کامێرایەکی سەرەکی و شەش ھاوێنەی دەبێت کەلەچێوەیەکی لاکێشەییدا دابەش دەبێ و ھەستەوەری Time of Flight ی ھەیە کەھاوکارە لەنزیککردنەوەی دیمەنەکە بەبێ ئەوەی دقەی وێنەکە لەدەست بدات سەرباری کامێرایەکی پێشەوەی کەدەبڵ ھاوێنەیە و دەتوانێ تایبەتمەندیی ناسینەوەی دەم و چاوەکان بخاتەروو. 
پێشبینی دەکرێت مۆبایلەکە بەپرۆسێسەرێکی سناپدراگۆن ٨٤٤ ی ھەشت ناوەکی ھەبێ لەگەڵ ڕامی ٨ و ١٢ گێگابایت و میمۆری ١٢٨ گێگابایت و توانای فراوانکردنی ھەبێ تا ١ تێرابایت. 
شاشەکەشی بڕیارە ٦.٤ ئینج و باترییەکی ٤ ھەزار میلی ئەمپێری ھەبێ سەرباری دوو شوێنی سیم کارد و پەنجەمۆر لەسەر شاشەکەدا.

2 مانگ پێشتر - Jun 15 2019 12:53PM
25118
بابه‌تی زیاتر