کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ژنان دەم و چاو و وشەکانیان بیرناچێتەوە
SNN: 

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستوە کەژنان رەنگە باشتربن لەپیاوان لەبیرھاتنەوەی چەندین شتی دیاریکراودا لەنێویاندا دەمو چاوەکان و ئەو گفتوگۆیانەی دەیکەن. 
چەندین جۆری ژیری جیاواز ھەیە کەبوار دەدات بەشێوەیەکی کۆمەڵ بەزیندویی بمێننەوە لەو جیھانەی تێیدا دەژین. 
سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە دەڵێن ئەو جۆرە ژیرییەی کەلەکاتی لەھۆش بونی کەسەکاندا بیریان دەبێ دەتوانن ئەو جۆرە رووداوانە وەبیربھێنن کەشارەزایی تایبەتی و کەسێتیان ھەیە. 
لەگەڵ ئەوەشدا ناکرێ ھیچ کەسێک ھەموو جۆرە یادەوەرییەکی بەھاوسەنگی لەبیر بێت، دەکرێ یەکێکیان روداوێکی دیاریکراوی رابردووی لەیاد بێت و کەسی بەرامبەر رەنگە ئەوەی لەیاد نەبێت. 
زۆرێک ھۆکار کاریگەرییان ھەیە لەسەر توانای کەسەکە لەبەدەستھێنانەوەی یادەوەرییەکان لەنێویاندا تێکچوونی زانیاریی پەیوەندیدار بەتەمەن و کەمبونەوەی زانیاریی پەیووەندیدار بەلەبیرچونەوەوە. 
لەگەڵ ئەوەشدا رەگەزی بایۆلۆژی کاریگەری ھەیە و ئەمەش توێژینەوەیەکی پەیمانگەی کارۆلینسکا لەسۆلنا لەسوید سەلماندوویەتی. 
لەوبارەیەوە ئەگنیتا ھیرلیتز و تیمەکەی رایانگەیاندوە کەژنان باشترن لەپیاوان لەلەبیرھاتنەوەی جۆرێکی دیاریکراو لەژیری و یادەوەرییدا. 
دەرکەوتوە کەژنان باشترن بەدیاریکراوی لەبیرھاتنەوەی قسەکان و ئامادەترن بۆ وەبیرھاتنەوەی یادەوەرییەکان و بۆن و زانیارییەکاندا.

2 مانگ پێشتر - Jun 15 2019 1:02PM
862
بابه‌تی زیاتر