ترافیک
ئەم ٩ شتە نابێ لەناوئۆتۆمبیل جێی بھێڵرێت لەھاویندا
SNN: 

زۆرێک لەشۆفێران چندین پێداویستی لەنێو ئۆتۆمبیل دادەنێن تا بەئاسانی لەکاتی پێویستدا بەکاری بھێنن بەڵام ھەندێک شت ھەیە نابێ لەکاتی گەرما و ھاویندا لەنێو ئۆتۆمبیل بیھێڵنەوە لەوانە : 
١. بوتڵی غاز: ئەمەش ئەوانە حەزی پێ دەکەن کەبەردەوام لەگەشت و سەیراندان و بوتڵێک بچوک لەگەڵ خۆیان ھەڵدەگرن یان کەمێک نەوتیان پێیە ئەمەش دەبێ لەھاویندا دایبگریت بۆ پاراستن لەمەترسی تەقینەوە. 
٢. چەرخ: ھەرچەندە بڕێکی کەمی غاز تێدایە بەڵام باشترە لەئۆتۆمبیلدا جێ نەھێڵرێت چونکە ھێندە دەبێ کەزیانت پێ بگەیەنێ و ببێتە ھۆی ئاگرکەوتنەوە.
٣. بۆنخۆشکەری ئۆتۆمبیل: ئەمەش ئەگەری تەقینەوەی ھەیە بەتایبەت لەھاویندا و بەھۆی گەرمبونییەوە 
٤. بوتڵی ئاوی پلاستیکی: ئەمیش تیشکی خۆر لێی دەدات و ھێندە ھەوای ناوی دەپەستێورێت کەبەس بێت بۆ تەقینەوە. 
٥. عەتر و بۆنبڕەی ئارەقە: ئەمیش بەھۆی گەرمبونییەوە ھۆکارێکی تری تەقینەوەیە 
٦. کێبڵی شەحن و باتریی و پاوەربانک 
٧. گیراوە غازییەکان 
٨. چاویلکە: بەھۆی ئەوەی رەنگە رووناکی و تیشکی خۆر بچێتە سەری و بچێتە سەر خاڵێکی دیاریکراو لەنێو ئۆتۆمبیلەکە و بیسوتێنێت
٩. بوتڵی بۆنخۆشکەری کەشوھەوا و ناو ئۆتۆمبیل و ماڵ کەبەفشارێکی زۆر پەستێورابێت.

مانگ پێشتر - Jun 15 2019 1:12PM
3062
بابه‌تی زیاتر