ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بۆ تەندروستیت ھەفتەی ٢ سەعات بچۆرە نێو سروشت
SNN: 

توێژینەوەیەکی پزیشکی نوێ دەریخستوە کەمانەوە بۆ ماوەی دووسەعات بەلانیکەمەوە لەنێو سروشتدا بەسوودە بۆ ھاندانی تەندروستی گشتی و خۆشی مرۆڤ. 
بەپێی توێژینەوەکە ئەو کەسانەی ١٢٠ دەقیقە لەسروشتدا بەسەر دەبەن بەشێوەیەکی ھەفتانە، زیاتر توشی ئەوە دەبنەوە کەخاوەنی تەندروستییەکی باش و خۆشی دەروونی بن لەوانەی ھەفتانە ناچنە دەرەوە. 
لەوبارەیەوە دکتۆر مات وایت مامۆستای زانکۆی نیویۆرک رایگەراندووە دەزانرێ چونە نێو سروشت بەسودە بۆ مرۆڤ و تەندروستییان بەڵام نەمانتوانی تا ئێستا ئەوە دیاریی بکەین کەچەندە بەسە. 
بۆمان دەرکەوتوە کەمانەوە لەنێو سروشت و سەوزاییدا بۆ ماوەی دوو سەعات لەھەفتەیەکدا زۆر بەسوودە بۆ ھەمووان لەپیاو و ژن و منداڵ و بەساڵاچوان و خاوەنی پیشە جیاوازەکان. 
پرۆفیسۆر تیری ھارتیج رایگەیاندوە کەمانەوە لەنێو سروشت و سەوزاییدا دەتپارێزێ لەدڵەراوکێ و چێژێکی خۆش دەداتە سەردانە خێزانییەکان. 

مانگ پێشتر - Jun 15 2019 1:35PM
1723
بابه‌تی زیاتر