ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
سودی زۆر بەپێ رۆشتن و کەم دانیشتن بزانە
SNN: 

چالاکی جەستەیی پەیوەندیدارە بەتەندروستی دەرونی باشترەوە، توێژینەوەیەکی زانستی نوێ دەریخستوە کەزۆر بەپێ رۆشتن و جوڵە و کەم دانیشتن بەسوودە بۆ مێشک و لەش.
بەپێی زانیارییەکانی Health Day News توێژەران دەڵێن ئەوانەی چەندین سەعات بەسەر دەبەن بەدانیشتن لەنێو ئۆفیسەکاندا، و دەڵین باش نین، ھۆکارەکەی ئەوەیە جوڵەیان کەمە. 
توێژەران دەڵێن پەیوەندیی ھەیە لەنێوانی چالاکی جەستەیی و تەندروستی دەروونی و دانیشتن بەدرێژایی رۆژ. 
دەرکەوت کەبەپێ رۆشتن بۆماوەی ٥٠ دەقیقە لەرۆژێکدا پەیوەندیدارە بەتەندروستی دەروونی باشترەوە. 
توێژەران دەڵێن ھەموو چالاکییە جەستەییەکان پەیوەندیدارە بەتەندروستی دەروونی باشترەوە، بەڵام ناشبێ زیادەڕەویی بکرێت لەچالاکی جەستەییدا تا کاریگەری پێچەوانەی نەبێ. 

مانگ پێشتر - Jun 15 2019 8:59PM
2168
بابه‌تی زیاتر