ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
میوە بەسوودەکان بۆ توشبوانی شەکرە
SNN: 

ئەگەر گرفتی نەخۆشی شەکرەت ھەیە دەتوانیت ھەندێ زانیاریی گرنگ بەدەست بھێنیت لەبارەی تەندروستیت و گرنگترین جۆری میوەی گونجاو بۆت. 
لەوانەش: 
١. سێو : رێژەیەکی زۆری ریشاڵ و ڤیتامین سی و دژە ئۆکسانە 
٢. گێلاس: رێژەی شەکر لەخوێندا بەرێژەیەکی کەم بەرز دەکاتەوە، و دژە ئۆکسان و بیتاکارۆتین و ڤیتامین سی و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆمی تێدایە سەرباری ئاسن و ریشاڵ و فۆلیک ئەسید. 
٣. قۆخی رەش: ھاندەری کۆنترۆڵی شەکرە لەخوێندا، ئەم میوەیە کاربۆھیدرات دەگۆڕێ بۆ شەکر لەخوێندا. 
٤. سندی : ریشاڵی خۆراکی و ڤیتامین سی تێدایە و رێژەی شەکر لەخوێندا بەرز دەکاتەوە . 
٥. ئەڤۆکادۆ: ریشاڵی زۆرە و چەوری ناتێری تێدایە و دڵ تەندروست دەکات 
٦. شلیک : دەوڵەمەندە بەدژە ئۆکسان و ڤیتامین و ریشاڵ. 
٧. پرتەقاڵ: ریشاڵ و ڤیتامین سی زۆرە. 
٨. ھەرمێ: دەوڵەمەندە بەڤیتامینەکانی سی، بی ٢، بی ١، ئەی، ئی، و ریشاڵ بۆ رێکخستنی شەکر لەخوێن و دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ و بەھێزکردنی سستمی بەرگری و باشترکردنی تەندروستی کۆئەندامی ھەرس. 
٩. کیوی: کاریگەری ئەرێنی ھەیە لەنێوانی خواردنی کیوی و دابەزاندنی ئاستی شەکر لەخوێندا، کیوی ڤیتامین ئی و سی و ئەی و فلافۆنۆید و پۆتاسیۆم و رێژەیەکی زۆری بیتاکارۆتینی تێدایە.

مانگ پێشتر - Jun 15 2019 9:07PM
2298
بابه‌تی زیاتر