ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
١٤ ھۆکاری ئاوسانی بەرچاو
SNN: 

چاو یەکێکە لەگرنگترین بەشەکانی لەشی مرۆڤ و ھاوکارە لەبینیندا و لەھەمان کاتدا توشی چەندین نەخۆشی و گرفتی تەندروستی دەبێت لەگرنگترینیان ئاوسانە و چەندین نیشانەی لەگەڵدایە وەک ئازاری زۆر و سوربوونەوە. 
ھۆکارەکانی ئاوسانی ژێر چاوەکان : 
١. توشبون بەھەستیاری لەدەرەنجامی سەرما یان ھەندێ جۆری خۆراکی 
٢. بەساڵاچوون و کشانی خانەکانی پێست 
٣. ھۆکاری بۆماوەیی 
٤. کێشی زیادە کەدەبێتە ھۆی کەڵەکەبونی چەوری ژێر چاو 
٥. کەڵەکەبوونی شلەمەنی لەدەرەنجامی خواردنی خۆراکی سوێر
٦. گریان 
٧. توشبون بەپەتای بەکتیری 
٨. پۆشینی عەدەسە بۆ ماوەیەکی زۆر
٩. توشبون بەچەندین نەخۆشی وەک بەرزی فشاری خوێن و پەتا 
١٠. بەرزی رێژەی چەوری بەر چاو 
١١. دانیشتنی زۆر لەبەر تەلەفزیۆن و کۆمپیوتەر 
١٢. توشبون بەگرفتی رژێنی دەرەقی 
١٣. زۆر خواردنەوەی مەی 
١٤. زۆر جگەرەکێشان. 

بەم جۆرە رزگارت دەبێ لەئاوسانی ژێر چاو: 
١. خۆبەدوورگرتن لەخۆراکی سوێر
٢. خواردنەوەی رێژەیەکی زۆری شلەمەنی بەتایبەت ئاو و باشترە رۆژی ٨ کوپ ئاو بخۆیتەوە 
٣. خەوتن بۆ چەندین سەعات رۆژانە باشترە ٨ سەعات بخەویت
٤. خۆ بەدوورگرتن لەچاو خوراندن 
٥. بەکارنەھێنانی پێداویستی جوانکاری بەشێوەیەکی رۆژانە
٦. پاراستنی لەھەوای سارد 
٧. خۆبەدوورگرتن لەو خۆراکانەی کەتوشی ھەستیاری چاوت دەکەن. 

مانگ پێشتر - Jun 15 2019 9:22PM
2569
بابه‌تی زیاتر