ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
سودی جەلی بۆ قژ
SNN: 

جەلی یان جەلاتین کۆمەڵێک ترشی ئەمینی لەخۆگرتوە کەگرنگە بۆ تەندروستی ماسولکەکان و باشترکردنی میتابۆلیزم لەنێویاندا ترشی ئارجنین و لیتسین کەھاوکاری ریخۆڵەکانە بۆ باشترکردنی کاروبارەکانیان. 
جەلی زۆر بەسودە بۆ زیندوکردنەوەی قژ و بەکورتیش ئەمانە سودەکانین: 
١. جەلی یان جەلاتین مادەی کارۆتینی تێدایە کەقژ تەندروست و جوان دەکات و دەیپارێزێ و گرفتەکانی رووتانەوە و شاش بون ناھێڵێت 
٢. قژ شێدار و جوان دەکات 
٣. قژ بەھێز و چڕِ دەکات

ماسکەکەی بەم جۆرە ئامادە بکە: 
جەلاتینەکە بکەرە قاپێکی قوڵ و ئاوی ساردی تێ بکە و تێکەڵی بکە 
ئاوی گەرمی تێکە و جوان بیجوڵێنە و ھەنگوین و سرکەی سێوی تێ بکە 
تێکەڵەکە تێکی وەربدە تا چڕ دەبێتەوە 
تێکەڵەکە بدە لەتەواوی قژت و دایپۆشە 
با لانیکەم ٥ دەقیقە تێکەڵەکە بەقژتەوە بمێنێتەوە  
پاشان جوان قژت بەشامپۆ بشۆ و تێبینی نەرمبون و شێداری و درەوشانەوەی قژت دەکەیت.

مانگ پێشتر - Jun 16 2019 2:02PM
1728
بابه‌تی زیاتر