ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
٩ نیشانەی شێرپەنجەی مەمک کەژنان نایزانن
SNN: 

لەکاتێکدا کەدەبینین کەبارستایی و تۆپەڵ بون و ئاوسان دیارترین نیشانەکانی شێرپەنجەی مەمکن بەڵام چەندین نیشانەی تر ھەن کەژنان نایزانن و ئاماژەی توشبونن بەشێرپەنجەی مەمک: 
١. دروستبونی شێوە کونێکی بچوک لەسەر سنگ کەنیشانەی دروستبونی وەرەمە 
٢. وروژانی پێست: دروستبونی برین بەھۆی گەرمی یان بەستنی ستیانی توندەوە لەگرفتەکانی مەمکە بەڵام کاتێ بەشێوەیەکی بەرچاو مەمکەکانت سور ببنەوە ئەوا نیشانەی توشبونە بەشێرپەنجەی مەمک. 
٣. ئەگەر شیردانی سروشتی دەکەیت یان دووگیانیت ئەوا دەرکەوتنی دەردراو لەمەمکەوە شتێکی ئاساییە بەڵام ھەندێ دەردراوی تر ئەگەر کچ بیت یان دووگیان نەبیت و رەنگی سەوز یان زەرد و خوێناوی بیت ئەوا نیشانەی تری ھەیە. 
٤. دەرکەوتنی پەڵەی پێست تەنیا نیشانە نیە رەنگە لەگرفتێکی ئاسایی پێست زیاتر بێت و لەجۆری شێرپەنجەی ھەوکردنی مەمک بێت.
٥. پەڵەی سوور: لەنیشانەکانی تری دەرکەوتنی شێرپەنجە، بوونی پەڵەی سور و نیشانەیە لەسەر پێست ئەگەر زۆر بەردەوام بوو دەبێ پشکنینی بۆ بکرێت.
٦. گۆڕانی شێوەی گۆی مەمک لەرووی شێوە و قەبارە و رەنگەوە، ئەگەر دووگیان بوویت یان توشی وەرەم بویت دەبێ پشکنینی شێرپەنجەی مەمک بکەیت. 
٧. گۆڕانی شانەی پێست: وەک گۆرانی رەنگی پێست بۆ سور یان شێوەی وەک توێکڵی پرتەقاڵ. 
٨. ئاوسان : کەحاڵەتێکی ئاساییە لەکاتی سوڕی دووگیانیدا بەڵام ئەگەر تێبینیت کرد یەکێکیان زۆر دەئاوسێت ءزیاد دەکات پێویستە پشکنینی بۆ بکەیت 
٩. گۆڕانی قەبارەی مەمک و شێوەکەی: ئەگەر بەبێ ھیچ بەھانەیەک قەبارەی مەمکت گۆڕا و شێوەکەی جیاواز بوو دەبێ پشکنینی شێرپەنجە بکەیت چونکە رەنگە نیشانەی شێرپەنجە بێت.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

مانگ پێشتر - Jun 16 2019 2:13PM
6694
بابه‌تی زیاتر