ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
باشترین چارەسەر بۆ کەچەڵی پیاوان
SNN: 

شارەزایان ئاشکرایانکرد کەشێوازێکی کەم تێچوویان ئاشکراکردووە بۆ چارەسەری کەچەڵی لەپیاواندا. 
شارەزایانی دامەزراوە زانستییەکانی ئەڵمانیا توێژینەوەیان کردووە لەبارەی بەھێزکردنی رەگی قژ و رزگارکردنی پیوان لەگرفتی کەچەڵی. 
توێژەران روونیان کردەوە کەپێکھاتەی نێو قاوەدا ھەیە ھاندەری گەشەی قژە و کاریگەری دەبێ لەسەر ماسولکەکانی چواردەوری و رەگەکانی قژ.
بۆ باشترکردنی گەشەی قژ، کافایینیان لە رەگی قژ داوە و دەرکەوتوە کەبەرێژەی ٢٠% کەچەڵی چارەسەربووە، و دەریشکەوتوە قاوە خواردنەوە ھەمان دەرەنجامی ھەیە بۆیە پێویستە  رۆژانە قاوە بخورێتەوە.
ئەوەی پێویستە لەبەرچاو بگیرێت بونی ھەستیارییە لەکافاییندا، بۆیە پێویستە پزیشکان کافایینی سروشتی بەکارنەھێنن بەڵکو جۆرە دەستکردەکەی بەکاربھێنن کەئەمەش کاریگەرە بۆ رەگی قژە زیندووەکان، ھەروەھا پێویستە قاوە لەماوەی قژ رووتانەوەدا بەکاربھێنن.

مانگ پێشتر - Jun 16 2019 6:48PM
4237
بابه‌تی زیاتر