ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
سپێناخ نیو کیلۆگرام کێش دادەبەزێنێت
SNN: 

رەنگە بتەوێ کێشت زیاتر دابەزێنیت بۆیە توێژینەوەکان ئەمەت بۆ ئاسان دەکەن و بەچەند جۆرێکی سەوزەی گەڵادار دەتوانیت ئەوە بەدەست بھێنیت. 
سەوزەی گەڵادار ھاوکارە لەدابەزاندنی کێشدا بەوپێیەی کالۆری کەمە و دەوڵەمەندە بەڤیتامین و کانزاکان و ریشاڵ و ئاو، ھاوکات تامی خۆشە و بەردەستیشە بەدرێژایی ساڵ. 
سپێناخ رێژەیەکی کەمی کاربۆھیدرات و چەوری تێدایە کەھەردووکیان گرنگن بۆ دابەزاندنی کێش، ئەگەر دەتەوێ کێشت باش دابەزێت ئەوا: 
کوپێک سپێناخ بھێنە و بیکە جێگرەوەی ھەر خۆراکێکی تر کەکالۆری بەرزە. 
ئەو ریشاڵانەی لەنێو سپێناخدایە ھاندەری تێربوونتە بۆ ماوەیەکی درێژ و حەزی زۆر خۆری ناھێڵێت.
ھەر کوپێک سپێناخ ٧ کالۆری تێدایە. 
بەھۆی بونی ریشاڵەوە لەنێو سپێناخدا بۆیە باشترینە بۆ ھەستکردن بەتێربون 
کەمترکردنەوەی وەرگرتنی ٥٠٠ کالۆری رۆژانە ھاندەری رزگاربونتە لەنیو کیلۆگرام کێش لەھەفتەیەکدا 
بۆیە زانستی پزیشکی دەڵێت، رۆژانە خواردنی قاپێک شلەی سپێناخ لەجیاتی مەعکەرۆنە باشترینە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش.

مانگ پێشتر - Jun 18 2019 9:32AM
2238
بابه‌تی زیاتر