ژینگه
ژینگه
گۆڕانکاری کەشوھەوا ئەم ژەمە خۆراکییە لەناودەبات
SNN: 

توێژینەوەیەکی نوێ ھۆشداری داوە لەدیارنەمانی ژەمێکی خۆراکی جیھانی کەبریتییە لەماسی و پەتاتە، بەھۆی گۆرانکاریی کەشوھەوا و دیاردەی گەرمبونی زەوییەوە. 
زانایان دەڵێن جۆرێکی دەریایی ناسراو ھەیە کەبە"ماسی قەد و حەدوق ناسراوە و رەگەزێکی سەرەکییە لەژەمی ماسیدا، لەناودەچێت بەھۆی دابەزینی ئۆکسجین لەنێو ئۆقیانوسەکاندا بەھۆی گەرمی زۆرەوە.
لەوبارەیەوە دکتۆر سیمۆن مۆرلی یەکێک لەزانایانی توێژینەوەی ژینگە لەدەستەی روپێوی بریتانی بۆ ئەنتارتیکا دەریخستوە کەگیانلەبەرە دەریاییەکان لەئۆقیانوسی باشوردا زۆرە و ژیان لەنێو ئەم ئاوە بەستوانەدا بۆتە ھۆی پەرەسەندنی چەندین تایبەتمەندی جیاواز و ئەم ستراتیژیانە بوار بەئاژەڵان دەدات کەلەسەرمادا بمێننەوە و پێشبینی دەکرێت زۆرێک بونەوەری دەریایی لەجەمسەری باشور و ماسی روبەرووی گۆرانکاری کەشوھەوا ببنەوە. 
ئەم کاریگەرییانە ھاوکاریمان ناکات پێشبینی چارەنوسی گۆرانکاری بایۆلۆژی دەریایی ببینەوە لەجەمسەرەکاندا بەڵکو زۆرێکمان فێردەکات لەبارەی ئەو میکانیزمەی دەگیرێتە بەر بۆ مانەوەی جۆرە جیاوازەکان لەنێو ئۆقیانوسەکانی جیھاندا. 
توێژینەوەکە ئاماژە بەشکستی کۆنترۆڵکردنی دەردراوە غازییە شاراوەکان دەکات و کاریگەری زۆری دەبێ لەسەر سستمی ئیکۆلۆجی دەریایی. 
پرۆفیسۆر جۆن سپایسەر زانای بواری ئاژەڵانی دەریایی لەزانکۆی پیماوس رایگەیاندووە کەزیاتر لە٣٠ ساڵ توێژینەوەیان لەسەر کاریگەری کەشوھەوا کردووە لەبەرامبەر بونەوەرە زیندووەکانی ئۆقیانوسدا، و دەرکەوتوە کەلەپەنجا ساڵی رابردوودا ئۆکسجین بەرێژەی ٥ % کەمی کردووە ئەمەش کاریگەری ھەبوە لەسەر جۆرە دەریاییەکان.

2 مانگ پێشتر - Jun 19 2019 11:09AM
697
بابه‌تی زیاتر
پەیوەندی گۆشتی مانگا و سۆیا بەئاگرەکەی ئەمازۆنەوە ...
ھەسارەیەکی گەورە دۆزرایەوە ...
کاریگەری نەیزەک بۆ ژیانی سەر زەوی ئاشکرابوو...
زانایان کونێکی رەشی زەبەلاحیان دۆزییەوە ...
کۆنترین ماسی دۆزرایەوە..ھەردوو جەنگی جیھانی بینیوە ...
ھەسارەیەک لەشێوەی ھێلکەدا دۆزرایەوە ...
دیاردەیەکی فەلەکی بیردۆزەیەکی ئەنیشتاین دەسەلمێنێت ...
ناسا ھەسارەیەکی نوێی دۆزییەوە ٣ خۆری ھەیە ...
چارەسەری گرفتی پلاستیک لەداردایە ...
٦ رێگا بۆ پاراستنی ھاوڵاتی و پۆلیسی ھاتوچۆ لەگازی NO٢...
گەورەترین کۆگای ئاوی سازگار لەسەر زەوی دۆزرایەوە...
دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی ڕووبه‌رووی‌ جیهان ده‌بێته‌وه‌...
بونەوەرێکی دەگمەن بەرد دەخوات و لم دادەنیشێ ...
گیانلەبەرێکی نوێ دۆزرایەوە ...جیاوازە لەپشیلەی ئاسایی ...
گۆڕانکاری کەشوھەوا ئەم ژەمە خۆراکییە لەناودەبات ...
پێنجەم کۆنترین دار لەجیھاندا دۆزرایەوە ...
گرانترین دارە..کیلۆی بە ١٠٠ ھەزار دۆلار...
ئەم مانگە دیاردەیەکی گەردوونی روودەدات ...