ترافیک
بەمجۆرە مەھێڵە حەماوەی ئۆتۆمبیلەکەت بەرزبێتەوە
SNN: کۆسار مەحمود

زۆرکات دەبینین لەوەرزی ھاویندا ئۆتۆمبێلەکان پلەی گەرمی بزوینەرەکانیان بەرزدەبێتەوە، ئەمەش وا لەشۆفێران دەکات نەتوانن بەردەوام بن لەلێخووڕینی ئۆتۆمبێلەکانیان‌و بەپێچەوانەشەوە زیان بەئۆتۆمبێلەکانیان دەگات.

لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی پارێزگای ھەڵەبجە ھۆکاری و چۆنیەتی ڕێگری لەبەرزبوونەوەی حەماوەی بەم شێوەیە خستوەتە ڕوو : 

گرنگترین ھۆکارەکانی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ئۆتۆمبێلەکان ئەمانەن کە بەچارەسەرکردنیان چارەسەری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ئۆتۆمبێلەکەت دەکەیت.

١ کەمبوونی ئاوی ناو ڕادێتەر یاخود خەزانی لاوەکی.

٢  بوونی لیک لەدەبەی خەزانی لاوەکی، یاخود لەجۆینتەکانی بۆریەکان کە ڕادێتەر بەمەکینەوە دەبەستنەوە.

٣ وەستانی واتەرپەمپ کە ڕاستەوخۆ پلەی گەرمی ئۆتۆمبێل بەرزدەکاتەوە.

٤ بوونی کون لەڕادێتەردا یاخوود گیرانی ڕادێتەر.

٥ تێکچوونی وەلفی حەماوە کە لەپلەی گەرمی دیاریکراوی خۆیدا ئاڵوگۆڕی ئاو ناکات.

چەند تێبینییەک:

١ پێویستە ھەموو ساڵێک ڕادێتەرپاک بکرێتەوە، بۆ ئەوەی توشی گیران نەبێت.

٢  پێویستە ھەموو ھەشت ساڵ جارێک ڕادێتەر بەتەواوەتی بگۆڕێت.

٣ سەری قەباغی ڕادێتەر پێویستە ھەموو دوو ساڵ جارێک بگۆڕێت.

2 مانگ پێشتر - Jun 19 2019 9:20PM
3067
بابه‌تی زیاتر