کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
خۆت لەم ٥ ھەڵەیە بەدووربگرە لەکاتی گفتوگۆی خێزانیدا
SNN: 

ھەردولایەنی پەیوەندی ھاوسەرێتی رووبەروی چەندین کێشە دەبنەوە ئەمەش دەبێتە ھۆی گفتوگۆ ودانوستان بۆ چارەسەر، وێبسایتی "سی ئێن بی سی" ٥ ھەڵەی باو دەخاتەروو کەھاوسەران دەیکەن لەوکاتەدا. 
١. کاتی ھەڵە: ئەگەر یەکێکیان گرفتی ھەبێ یان ماندووبێ ئەوا کاتەکە گونجاو نیە بۆ قسەکردن لەبارەی قەرز و وەسڵ و گفتوگۆی تایبەتەوە. 
٢. شتە ھەڵەکان: شارەزایانی پەیوەندی ھاوسەرێتی دەڵێن بابەتە بەسوودەکان پێویستە تاوتوێ بکرێت لەبارەی ھیواکانی ئایندە و ئامانجەکان و چارەسەرەوە ئەمانەش بەگرنگ بزانرێت 
٣. خۆ بەدوورگرتن لەکێشە و تاوتوێکردنی بەشێوەیەکی ئاقڵانە بەوپێیەی ھەریەکەیان بوێریی پێویستیان نیە ئەمەش کێشەکان گەورەتر دەکات. 
٤. بەووریاییەوە گوێگرتن : ئامانج لەگفتوگۆ ئەوەیە بگەیتە ئەنجامێکی بەسوود بەڵام ئەگەر یەکێک باش گوێ نەگرێت رەنگە گرفتەکە زیاتر بکات و بێ ئەنجام کۆتایی بێت.
٥. وابەستە بوون بەبۆچوونێکەوە: ئەمەش رەنگە بێ سود بێت و نەگەنە ئەنجامێکی پێویست و راست بەرەزامەندی ھەردوولا بکەوێتەوە.

2 مانگ پێشتر - Jun 20 2019 12:16PM
1970
بابه‌تی زیاتر