ترافیک
چی دەکەیت لەکاتی داگیرسانی ئەم گڵۆپەدا
SNN: 

ئۆتۆمبیل لەگەڵ تێپەربونی کاتدا توشی گرفت و کێشەی بێزارکەر دەبێت ئەمەش ئاماژەیە بۆ بونی گرفت لەباترییەکەدا کەھەندێ لەشۆفێران لەگەڵ داگیرسانیدا توشی سەرلێشێوان دەبنەوە. 
بەڵام ھۆکار زۆرن بۆ داگیرساندنی ئەم گڵۆپە لەوانەش گرفتی بارگاویکردنەوە، گرفتی ووەرگرتنی شەحن، گرفتی تێکچونی بەشەکانی ناوەوە، گرفتی دینامۆ. 
چی بکرێت لەوکاتەدا: 
١. تەرکیزکردن و کۆنترۆڵی ترس و خود و دڵنیابوونەوە لەوەی شتێکی مەترسیدار نیە و چارەسەری ئاسانە.
٢. پشکنینی پێوانەکان لەعەدادەکان تا بزانیت ئۆتۆمبیلەکە باش بارگاوی دەبێتەوە بەوپێیەی رێژەی کارکردنی سروشتی ١٢ بۆ ١٤ ڤۆڵتە. 
٣. لەم کاتەدا ئەو ووزەیە کەم بکەرەوە کەباتری بەکاری دەھێنێت وەک کاسێت و رادیۆ و جامی کارەبایی و شاشەی نمایش و لایتی ناوەوە و تەبرید. 
٤. با مەکینەکە داگیرسابێت چونکە ئەگەر بیکوژێنیتەوە بەچی دەیگەیەنیتە فیتەر. 
٥. بچۆ بۆ لای فیتەری وایەرمەنی ئۆتۆمبیل تا بزانیت دینەمۆکە باش کاردەکات بۆ بارگاویکردنەوەی باتریەکە و ئایا کێشە لەکێبڵەکانە یان سەری جەمسەری باتریەکە و پێویست بەپاکردنەوە نیە. 
٦. قایشی دینەمۆکە بپشکنە و توند و شلی بکەرەوە بەپێی پێویست 
٧. دەتوانیت ئۆتۆمبیلەکە بکوژێنیتەوە و دوای ٥ دەقیقە دایبگیرسێنیتەوە کەرەنگە بەو جۆرە گڵۆپەکە بکوژێتەوە ئەگەر نەکوژایەوە ئەوا گرفتەکە لەسستمی کۆمپیوتەریدایە. 

2 مانگ پێشتر - Jun 20 2019 2:28PM
2568
بابه‌تی زیاتر