ترافیک
لەپچڕانی لەناکاوی پشتێنی سەلامەتی دەتپارێزێت
SNN: 

تۆیۆتا سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ بەرھەمھێنانی سستمی نوێ لەمۆدیلی ٢٠٢٠ی ئۆتۆمبیلەکانیدا. 
ئەمەش دوو سستمە یەکێکیان پەرەپێدانی سستمی ئاگادارکردنەوەی شۆفێرەبۆ لەکارکەوتنی مەکینەکەی کاتێ ماوەیەکی درێژ جێی دەھێڵیت تا سستمە نوێیەکە مەکینەکە بەئۆتۆماتیکی دابخات و ھۆشداری بینراو و دەنگی بگەیەنێت بۆ کلیلی زیرەک و مۆبایلە زیرەکەکان. 
ھاوکات ناوەندی توێژینەوە و ستراتیژی سەلامەتی گشتی ئاماژەی بەگرفتی خنکان کرد بەھۆی کاربۆنەوە لەئۆتۆمبیلەکاندا کاتێ بەبیچ سویچ دایدەگیرسێنن یان ھەندێکیان مەکینەکە بەئیشکردوویی یان لەنێو ئۆتۆمبیلدا دەخەون و تائێستا بۆتە ھۆی مردنی ٣٧ کەس. 
سستمی دووەمی تۆیۆتا گواستنەوەی ئۆتۆمبیلەکە بوو بۆ دۆخی پارککردن بەشێوەی ئۆتۆماتیکی یان ئیستۆپ کردنی لەناکاو لەکاتی بچرانی پشتێنی سەلامەتی یان کرانەوەی دەرگای شۆفێردا.

2 مانگ پێشتر - Jun 20 2019 2:41PM
869
بابه‌تی زیاتر