کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
لەکاتی ناکۆکییەکاندا ئەمانە مەپرسە
SNN: 

ھەندێ پرسیار ھەیە کەنابێ مرۆڤ بیکات لەکاتی گفتوگۆ و ناکۆکی لەگەڵ ھاوسەری ژیاندا بەوپێیەی کاریگەری نەرێنی دەبێ لەسەر پەیوەندییەکەیان و نائارامی دروست دەکات، ئەوانەش ٥ پرسیارن کەرۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیندیا" ئاماژەی پێکردووە: 
١. تۆ دڵنیایت کەراستی دەڵێت؟ ئەمەش پرسیارێکە ھەستی کەسی بەرامبەر بریندار دەکات و ھەستی بێ متمانەیی دروست دەکات.
٢. بۆچی ھەمووکات ھەڵە دەکەیت: ئەمەش پرسیارێکە لۆمەی روونی کەسی بەرامبەری تێدایە و گرفت دروست دەکات بۆ پەیوەندیی ھاوسەرێتی و کاردانەوەی نەرێنی دروست دەکات. 
٣. بۆچی دان بەھەڵەکەتدا نانێیت: ئەمەش ھەڵەیەکی ترە و چارەسەریشی سەختترە. 
٤. بۆچی وەک فڵان نیت ؟ لەمەترسیدارترین پرسیارەکانە کەکەسێک بیکات. 
٥. تۆ بێ مێشکیت؟ ئەمەش پرسیارێکە وەک شەرمەزارکردنی کەسی بەرامبەر وایە و ھەستی نەرێنی لا دروست دەکات.

مانگ پێشتر - Jun 23 2019 8:34PM
1700
بابه‌تی زیاتر