لەکوردستانەوە
دیاردەی لەشفرۆشی و ماددەی ھۆشبەر لەشێوەی دەیان چیرۆکدا دەخرێتەڕوو
SNN: سۆران سەعید
ژیانی ھەرکەسێکمان لەوانەیە خۆی لەخۆیدا چیرۆکێک بێت، بەڵام چەند چیرۆکێکی جیاوازترھەن کەبوونەتە ھۆی ڕۆژگارێکی ڕەش بۆ خاوەنەکانیان و ئێستا لە کۆمەڵگە و خێزان دابڕاون یان لە سوچێکی زینداندا ژیان دەگوزەرێنن، لەکتێبی ڕۆژگاری ڕەشدا بەشێکی ئەو چیرۆکانە لەزاری خاوەنەکانیانەوە گێڕدراونەتەوە و زۆربەشیان پەشیمانی لەدوابووە.

لە ڕێوڕەسمێکدا کتێبی چیرۆکە ڕاستەقینەکان بەناوی (ڕۆژگاری ڕەش) لەسلێمانی بڵاوکرایەوە، خاوەنی کتێبەکە ڕۆژنامەنووس فەرھاد قادرە، لەبارەی ھۆکاری ناوی کتێبەکە بە ڕۆژگاری ڕەش بۆ SNN ڕایگەیاند: لەبەر ئەوەی خاوەنی چیرۆکەکان لەساتەوەختی ئەو ڕووداوانەی بەسەریان ھاتووە ڕۆژگارێکی ڕەشیان تێپەڕاندووەو لەکۆمەڵگە دابڕاون و لەچوارچێوەی زینداندا ماوەیەکیان بەسەر بردووە یان ماونەتەوە.

وتیشی: لەساڵی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٤ سەرقاڵی کۆکردنەوەی چیرۆکەکان و ئەم کتێبەم و زۆربەشیان لە ڕۆژنامەکاندا بڵاوکراونەتەوە، تائێستا ٣٦٠ چیرۆکم کۆکردووتەوە، بەڵام ئەم کتێبە ٢٢ چیرۆکی لەخۆگرتووە و ئەوانیتریش لەبەرگی دووەمدا بڵاودەکەمەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم چیرۆکەکان ڕاستی ژیانی خاوەنەکانیانن و لەچوارچێوەی کاری ڕۆژنامەوانی و چاوپێکەوتن چیرۆکەکانم گێڕاوەتەوە، چاوپێکەوتنەکانیش لەکافتریا و سەرشەقامەکان و زیندانەکان ئەنجامداوە.

سەبارەت بەوەی لەم ڕێگەیەوە دەتەوێت چ پەیامێک بگەیەنت، ئەو فەرھاد قادر ڕایگەیاند: دەمەوێت بڵێم فریابکەون ئەم کێشە و دیاردانە لەکۆمەڵگەکەماندا ھەیە و باھەموومان پشتیوانبین بۆ ئەوەی منداڵەکانمان دووچاری لادان نەبن، کەزۆرترین دیاردەکان لەشفرۆشی و مادەی ھۆشبەرن.
gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

3 هەفتە پێشتر - Jun 25 2019 8:04PM
1298
بابه‌تی زیاتر
فەرھەنگی لھۆن لەھەڵەبجە بڵاوکرایەوە...
لەبەر ئەم ھۆکارانە شەوان پیاسە بکە...
داوای پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ئاوی گەنجان دەکرێت ...
کتێبێک لەسەر بیناسوتاوەکەی سیروان بڵاودەکرێتەوە...
بۆ ئەوانەی باخیان ھەیە ھۆکارەکانی ھەڵوەرینی ھەنجیر بزان...
شێوازی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی جگەر ئاشکرابوو..دڵنیایی دەدر...
بۆچی کۆچەر بیرکار لەلەندەن خەڵات کرا ؟ ...
شوتی و کاڵەکی دەشتی بەکراوا بەرێدەکرێت بۆ بازاڕەکان...
رێز لە چەند بنەماڵەیەکی شاری سلێمانی دەنرێت‎...
ئاگاداری بۆ ئەوانەی داری ھەنجیریان ھەیە لەباخەکانیاندا...
گەورەترین کۆنفرانس لەسلێمانی ساز دەکرێت...
خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشرێتە کەسایەتییەکی گرنگی سلێمانی...
سلێمانی لەرۆژی بەکارنەھێنانی مادەی پلاستیکیدا پەیامی ھە...
فۆتۆگرافەران ھەڵمەتێکی جیاواز رادەگەیەنن ...
گەنجێک بەشێوەیەکی جیاواز کاریکاتێر دەکێشێت...
پاراستنی گەڕەکە دێرینەکانی سلێمانی دووپات دەکرێتەوە...
دەبێتە پێنجەمین ھۆکاری سەرەکی مردن لەجیھاندا...
شێواندنی ئارامگای شەھیدان نیگەرانی لێکەوتەوە ...