کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ئەمانە نابێ بەمنداڵەکەت بڵێیت
SNN: 

دەزانرێ کەدایکان و باوکان بنەمای دروستبونی کەسایەتی منداڵن و لەگەڵ زۆربونی بەرپرسیارێتی رۆژانە و سەرقاڵ بوون بەئەرکەکانەوە، ئەوانیش توشی فشاری دەروونی و ماندوێتی دەبن و ئەمەشە کاریگەری نەرێنی ھەیە لەسەر شێوازی مامەڵەکردنیان لەگەڵ منداڵەکانیاندا. 
لێرەدا پێویستە باوکان و دایکان بەوریاییەوە مامەڵەی منداڵەکانیان بکەن و ھەندێ جۆری دەستەواژەی ناشایستە ھەیە بەمنداڵەکانیانی نەڵێن تا کاریگەری نەرێنی نەبێ لەسەر دەروون و کەسایەتی لەمەودایەکی دووردا. 
رۆژنامەی "دەیلی ریکۆرد"ی بریتانی پێنج دەستەواژەی خستۆتەروو کەپێویستە بەمنداڵ نەوترێت:
١. کاتێ منداڵ ھەڵە دەکات جوێنی پێ مەدە و ھەوڵ بدە ھێوری بکەیتەوە و ھانی بدەیت جارێکی تر ئەوە نەکاتەوە. 
٢. ھەرئێستا واز لەگریان بھێنە: گریان تاکە رێگای منداڵە بۆ گوزارشتکردن لەھەستەکانی، بۆیە رێگریکردنی منداڵ لەگریان کاریگەری نەرێنی لەسەر دەبێت 
٣. من ئێستا سەرقاڵم: ئەمە دەستەواژەیەکی دایکانە لەبەرامبەر منداڵەکانیدا ئەمەش وادەکات منداڵەکە ھەست بکات پشتگوێ خراوە. 
٤. لەبەرچاوم بڕۆ: ئەمەش رەنگە بەھۆی ھەستکردنەوە بێت بەتوڕەیی یان بەھۆی فشاری دەروونییەوە ئەمەش کاریگەری رووخێنەری ھەیە لەسەر دەروونی منداڵەکە. 
٥. تۆ درۆزنی: ئەمەش لەمەترسیدارترین دەستەواژەکانە کەیەکێک لەدایک و باوک ئاراستەی منداڵی دەکەن و کاریگەری نەرێنی ھەیە لەسەر دەروونی منداڵ ، دەبێ گفتوگۆ بکەیت لەگەڵ منداڵەکەت و ڕایبھێنیت لەسەر وتنی راستییەکان لەجیاتی سەرکۆنەکردنی. 

مانگ پێشتر - Jun 27 2019 8:29PM
1310
بابه‌تی زیاتر