کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
منداڵەکەت باڵای کورتە ئەمە ھۆکارەکەیەتی
SNN: 

پزیشکێکی راوێژکاری ھۆکاری کورتی باڵا لەمنداڵاندا دەخاتەروو لەگەڵ خستنەرووی شێوازەکانی باشترکردنی باڵای.
دکتۆر ھالە کەحلە لەنەخۆشخانەی راوێژکاری سعودی ئەڵمانی رایگەیاندووە ھەشت ھۆکار ھەیە بۆ ئەوەی منداڵ باڵای کورت بێت.
١. کاریگەری کێشی منداڵ لەکاتی لەدایکبوندا، یان خراپی سستمی خۆراکی دایک و لەدایکبونی دوانە. 
٢. سیفەتە بۆماوەییەکانی باوکان و دایکان کەیەکێکیان کورتە باڵا بێت
٣. توێژینەوەکان دەریانخستوە کەئەو ھەرزەکارانەی قەڵەون ھۆرمۆنی گەشەیان کەمتر دەبێ لەرێژەی سروشتی. 
٤. ھۆرمۆنی گەشە لەشێوەی لێدانی دڵدایە و دوای ١ سەعات لەخەوێکی قوڵ، بەرزترین رێژەی دەبێت لەچاو ئەوانەی گرفتی خەویان ھەیە و شەوان درەنگ دەخەون. 
٥. توشبونی منداڵ بەنەخۆشی درێژخایەن، سییەکان، گەدە، دڵ، جگەر، گرفتی باڵاکورتی دروست دەکات
٦. بێبەشبونی منداڵ لەدایک و ھەست و سۆزی دایکایەتی کاریگەری لەسەر باڵای دەبێت 
٧. گرفتی رژێنی دەرەقی و کەمی دەردانی ھۆرمۆنی گەشە پێویستی بەپشکنینی پێویستە.
٨. نەخۆشیەکانی ئێسک و گرفتی کڕکراگە و پوکانەوەی مۆخی ئێسک.

مانگ پێشتر - Jul 2 2019 10:52AM
4485
بابه‌تی زیاتر