زانست
زانست
سامسۆنگ نۆت ١٠ی ئاشکرادەکات
SNN: 

کۆمپانیای سامسۆنگ رایگەیاندووە لەرۆژی ٧ی ئابی ئایندەدا مۆبایلی نوێی نۆت ١٠ ئاشکرا دەکات.
بەپێی زانیارییەکان گالاکسی نۆت ١٠ یەکێکە لەو مۆبایلانەی چەندین تایبەتمەندیی ئاست بەرزی ھەیە، ریکلامی کۆمپانیاکە تەنای وێنەی قەڵەمێکی زیرەک و عەدەسەی کامێرایەکە. 
شارەزایان دەڵێن مۆبایلەکە کامێراکەی لەناوەراست و بەشی پێشەوەی ئامێرەکەدایە لەگەڵ ئەوەشدا پەنجەمۆری ھەیە لەنێو شاشەکە و دوو جۆری لێ بەرھەم دێت، شاشەی ٦.٣ ئینج و ٦.٨ ئینج. 
واتە گالاکسی نۆت ١٠ و نۆت ١٠ پڵەس، کەئەمەیان لەگەڵ نەوەی پێنجەم ٥G کاردەکات و قەڵەمێکی لەگەڵە و تایبەتمەندیی زۆر باشی ھەیە. 
مۆبایلەکەی سامسۆنگ ھاوشێوەی ئەپڵ شوێنی ھێدفۆنی نابێت، و باس لەوەش دەکرێ شوێنی میمۆری دەرەکی نابێت.

gellerytitle

مانگ پێشتر - Jul 2 2019 11:03AM
17033
بابه‌تی زیاتر