ترافیک
بەم جۆرە ئۆتۆمبیلەکەت کەمتر بەنزین سەرف دەکات
SNN: 

زیادبونی سەرفکردنی بەنزین یەکێکە لەو گرفتانەی توشی شۆفێران دەبێتەوە و دەکرێ ئەمەش کەمتر بکرێتەوە لەرێی چەند رێوشوێنێکەوە. 
لەوبارەیەوە "راینەر تسیلتفانجەر"ی شارەزای ئەڵمانی شۆفێران رایگەیاندووە کەگرتنەبەری چەند رێوشوێنێک ھاندەری دابەزاندنی سەرفکردنی بەنزینە لەئۆتۆمبیلدا بەرێژەی ٢٠ بۆ ٣٠%. 
یەکەم رێنمایی ئەوەیە کەئاگاداری فشاری نێو تایەکان بیت ، بەوپێیەش کەمبونی فشاری ھەواکە دەبێتە ھۆی زیادبونی روبەرووبونەوەی سوڕانەوە و زیاتر سەرفکردنی بەنزین. 
دەبێ ٠.١ بۆ ٠.٢ باڕ، فشارەکە زیاتر بکرێت لەچاو ئەوەی بۆی دیاریکراوە و لەسەر لاتەنیشتی دەرگاکان یان ستونی شانی دەرگاکە نوسراوە. 
ھاوکات "ھیربەرت ئینجلمۆر" شارەزای ئەڵمانی رایگەیاندووە بارکردنی زیادە بەرێژەی ١٠٠ کیلۆگرام دەبێتە ھۆی زیادبونی سەرفکردن بەرێژەی ١ لیتر بۆ ھەر ١٠٠ کیلۆگرام.
بۆیە دەبێ ھەرچی زیادەیە لەسندوق و چەنچەی سەقفیش لێ بکەیتەوە ئەگەر پێویستت نیە. 
ئەو شارەزایە رایگەیاندووە شۆفێری ھاوسەنگ باشترینە و پێویست بەئیستۆپی لەناکاو و ھەمبەڵە و خێراکردنی زۆر ناکات چونکە ئەمانە زیاتر بەنزین سەرف دەکەن، گێڕ گۆڕینی پێویست لەکاتی گونجاودا گرنگە بۆ کەمکردنەوەی سەرفکردنی بەنزین. 
ھاوکات دوپاتیشیکردەوە پێویستە رۆنی مەکینە بەرێکی بگۆڕێت و لەکاتی گونجاودا ئەمەش لێکخشاندن لەنێو مەکینەدا کەم دەکاتەوە و سەرفکردنی سوتەمەنی کەمتر دەبێت.

مانگ پێشتر - Jul 2 2019 8:08PM
2660
بابه‌تی زیاتر