ترافیک
سستمی ساردی ئۆتۆمبیل چەند بەنزین سەرف دەکات
SNN: 

یانەی ئەڵمانی بۆ ئۆتۆمبیل ADAC رایگەیاندووە کەسستمی ساردکەرەوەی ئۆتۆمبیل لەوەرزی ھاویندا رێژەیەکی زۆری سوتەمەنی سەرف دەکات ئەگەر بەباشی بەکارنەھێنرێت. 
شارەزایانی ئەڵمانی رایانگەیاندوە کاتێ پلەی گەرما زۆر بەرز دەبێتەوە سستمی ساردی ھەوا لەقۆناغی ساردکردنەوەدا ٢.٥ بۆ ٤ لیتر بۆ ھەر ١٠٠ کیلۆمەترێک بەنزین سەرف دەکات، دواتریش رێژەکەی دەبێتە ١ بۆ ٢ لیتر بۆ ھەر ١٠٠ کیلۆمەتر لەنێو شار و ٠.٢ بۆ ٠.٧ لیتر بۆ ھەر ١٠٠ کیلۆمەترێک لەدەرەوەی شاردا. 
بۆ سنوردارکردنی سەرفکردنی سوتەمەنی ، شارەزایانی ئەڵمانی ڕێنمایی دەدەن بەر لەدەرچوون ھەوا گۆڕکێ ھەبێ و دەرگا و پەنجەرە بۆ چەند دەقیقەیەک بکرێتەوە و دواتر بۆ ماوەیەکی کورت فان دابگیرسێنرێ پاشان ساردکەرەوەکە. 
باشترە لەماوەی کورتی وەک ٥ کیلۆمەتردا ساردی نەکرێتەوە و تەنیا پەنجەرە بەسە. 
ئەو شارەزایانە دەڵێن بەکارھێنانی تەبرید لەسەر ساردی زۆر دەبێتە ھۆی زیاتر سەرفکردنی سوتەمەنی و زیانی بۆ تەندروستیش ھەیە و توشی گرفتی سوڕی خوێن و پەتاو گرژبونی ماسولکەکان دەبیت.

مانگ پێشتر - Jul 3 2019 3:38PM
3139
بابه‌تی زیاتر