زانست
زانست
بەم جۆرە باتری مۆبایلەکەت زیاتر بەرگەدەگرێت
SNN: 

شارەزایانی ئەڵمانیا باشترین رێگا بۆ درێژترکردنەوەی ماوەی بەکارھێنانی باتری مۆبایل دەخەنەروو. 
دەستەی ئەڵمانی بۆ تاقیکردنەوەی کوالێتی شمەکەکان بڵاویکردۆتەوە بارگاویکردنەوەی باتری مۆبایل بەشێوەیەکی تەواو دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی تەمەن و ماوەی بەکارھێنانی. 
ئەو دەستە ئەڵمانییە لەزاری شارەزایانەوە ستراتیژێکی باشی خستۆتەروو کەدەڵێ نابێ مۆبایلەکەت تا ١٠٠% بارگاوی بکەیتەوە و کاتێ گەیشتە ٨٠% دەبێ لەشەحنەکەی بکەیتەوە. 
ئەو ستراتیژە بەئەرێنی دەکەوێتەوە لەسەر تەمەنی باتریی لیسیۆم ئایۆنەکە کەبەم جۆرە ٣ بۆ ٥ ساڵ کاردەکات و ئەگەر بەھەڵە بەکاری بھێنیت ماوەی بەکارھێنانی دەگاتە نیوە.

2 هەفتە پێشتر - Jul 3 2019 3:52PM
6648
بابه‌تی زیاتر