ترافیک
رینۆ مۆدیلی نوێی Capture ی ئاشکراکرد
SNN: 

کۆمپانیای رینۆ نەوەی نوێی ئۆتۆمبیلەکانی لەجۆری Capture ئاشکراکرد کەلەجۆری مۆدیلی کرۆس ئۆڤەرە. 
کۆمپانیا فەرەنسیەکە رایگەیاندووە نەوەی نوێی ئەو ئۆتۆمبیلە درێژی ٤.٢٣ مەترە و قەبارەی سندوقەکەی ٥٣٦ لیترە.
بەشی ناوەوەی مادەی گرانبەھا و شاشەی گەورە و سستمی مەڵتیمیدیای تێدایە سەرباری لایتی LED و دیاریکردنی خێرایی. 

سستمی شۆفێری ئۆتۆماتیکی ھەیە بۆ رێگا خێراکان و کامێرای ٣٦٠ پلە. 
ئۆتۆمبیلەکە لەجۆری مەکینەی بەنزین و گاز کەپشت بەگوڕی ٧٠ کیلۆوات بۆ ٩٥ ئەسپ و ١١٤ کیلۆوات بۆ ١٥٥ ئەسپ دەبەستێت. 
کۆمپانیا فەرەنسیەکە سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ خستنەرووی کۆپیەکی Plug-in بۆ ساڵی ئایندە ، بەرگەی ٤٥ کیلۆمەتر دەگرێ بەباتریەکی ٩.٨ کیلۆوات- سەعات و ئەوپەڕی خێراییەکەی بەپشت بەستن بەکارەبا بریتیە لە ١٣٥ کیلۆمەتر. 

مانگ پێشتر - Jul 4 2019 4:29PM
543
بابه‌تی زیاتر