ترافیک
مۆدیلی نوێی X٦ بەرھەم ھات
SNN: 

 کۆمپانیای BMW سەرقاڵی تاقیکردنەوەی مۆدیلی نوێی ئۆتۆمبیلی X٦ە کەدەبێتە یەکێک لەجوانترین  سەرنجراکێشترین جۆری ئۆتۆمبیلەکانی.
ئەم ئۆتۆمبیلە شێوەیەکی جوانتری ھەیە  عەتەری پێشەوەی رۆحی BMW دەخاتەروو، سەرباری لایتی سەرنجراکێش کەبەتەکنیکی LED کاردەکات. 
ئەم ئۆتۆمبیلە تایەی تری وەرزشی ھەیە سەرباری روکاری دواوەی ئۆتۆمبیلەکە لایتی ئاست بەرز  دوو ئەگزۆزی ھەیە و ئەمەش غاز باشتر دەردەکات. 
ئۆتۆمبیلەکە بڕیارە بەمەکینەیەکی شەش پستۆن و گوڕی ٢٥٠ و ٤٠٠ ئەسپ بەردەست بکرێت لەگەڵ گێڕێکی ٧ خێرایی. 
ئەم ئۆتۆمبیلە نوێیە سستمێکی دەبێ بۆ کۆنترۆڵی رێژەی بەرزبونەوەی لەسەر زەوییەوە ، بەتایبەت لەکاتی تێپەڕبون بەسەر لێژایی و رێگا سەختەکاندا.

gellerytitle

2 هەفتە پێشتر - Jul 5 2019 2:19PM
765
بابه‌تی زیاتر