زانست
زانست
بەکارھێنەرانی ویندۆز ١٠ ئاگاداربن
SNN: 

مایکرۆسۆفت ھۆشداری دەداتە ملیۆنان کەس لەبەکارھێنەرانی بەھۆی گرفتێکەوە لەسستمی کارکردنی (ویندۆز ١٠)دا کەبۆتە مەترسی لەسەر کۆمپانیاکە بەھۆی ئەو گرفتانەی لەم چەند ھەفتەیەی رابردوودا کۆبوونەتەوە لەسەری. 
وێبسایتی "فۆربس" دەریخستوە بەھۆی ئەوەی وێبسایتی "ویندۆزلاتست" دەرچەیەکی ئاشکراکردوە بەمایکرۆسۆفتی راگەیاندوە و ئەویش بەکارھێنەرانی ئاگادار دەکاتەوە کەدوایین ئەپدەیت کەبە KB٤٥٠١٣٧٥ ناسراوە زیان بە بەرێوەبردنی پەیوەندی لەدورەوە RASMAN دەگەیەنێت و کاریگەری مەترسیداری دەبێت. 
وێبسایتەکە ئاشکرایکردوە گرفتەکە پەیوەندیدارە بەتۆڕی VPN ەوە کەئەو تایبەتمەندیی پەیوەندیی لەدوورەوەیە پەیوەندیی ویندۆز ١٠ بەئینتەرنێتەوە دەبەستێتەوە. 
مایکرۆسۆفت ئاشکرایکردوە ئەو گرفتە تەنیا لەسەر ویندۆز ١٠ – ١٩٠٣ روویداوە و رووبەرووی زیاتر لە ٥٠ ملیۆن بەکارھێنەر بۆتەوە.

هەفتە پێشتر - Jul 7 2019 11:14AM
5050
بابه‌تی زیاتر